رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی ٧/٤/٢٠١٩، شاندێكی زانكۆی (Sapienza University of Roma)ی ئیتالیا، به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز "د. جۆزیببی بۆنیفازی" (Giuseppe Bonifazi)، سه‌ردانی زانكۆی سۆرانی كرد و له لایه‌ن شاندێكی زانكۆ به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز"د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆ، پێشوازی لێكرا.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت و له كه‌شێكی ئه‌رێنیدا، دوای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی له لایه‌ن هه‌ردوو زانكۆ بۆ ئه‌م دیداره، زۆر بابه‌ت و باسی په‌یوه‌ست به كارووباری ئه‌كادیمیان خسته‌به‌رباس و شڕۆڤه‌یان كردن و، دواجار بڕیاریان دا كه له بواره‌كانی خوێندنی باڵا و په‌ره‌پێدانی ئه‌كادیمی و چه‌ند بوارێكی تر، كاری هاوبه‌ش بكه‌ن.
پێویسته بگوترێ كه زانكۆی ناوبراو:
ــ یه‌كێك له گه‌وره‌ترین زانكۆكانی ئه‌ورووپایه له رووی ژماره‌ی قوتابییان، كه خاوه‌نی نزیکەی ١٤٠٠٠٠ سەد و چل هەزار قوتابییه.
ــ له ریزبه‌ندی نیشتمانی زانكۆكانی ئیتالیادا، له باشترین زانكۆكانه وهه‌روه‌ها له باشترین زانكۆكانی باشووری ئه‌ورووپاشه.
ــ ده‌یان كه‌سایه‌تی سیاسی، په‌رله‌مانتار، سه‌رۆكی په‌رله‌مان، هه‌ڵگری خه‌ڵاتی نۆبڵ و، چه‌ندین كه‌سایه‌تی هه‌ڵگری خه‌ڵاتی جیاواز له بواره‌كانی ئاینی و زانستیدا، ده‌رچووی ئه‌م زانكۆیه‌ن.
ــ له ساڵی ٢٠١٨‌دا، یه‌كێك بووه له‌و سه‌د زانكۆیه‌ی جیهان، كه زۆرترین رێژه‌ی ده‌رچووه‌كانی، خاوه‌ن كار بوون.
ــ خاوه‌نی ٣٥٠ پرۆگرامی ئەکادیمی جیاوازه بۆ خوێندنی به‌کالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا.
ئه‌ندامانی به‌ڕێزی شاندی میوان بریتی بوون له:
رۆبیرتۆ سیسیر (Roberto Cecere) ،ئیلۆ مۆنتانا (Elio Montagna) ،عه‌باس خوه‌ین(Abbas Khwain) ، ئازاد عه‌بدولڕه‌حمان(Azad Abdulrhman).