به دروشمی:
ئیبن ئاده‌م، قه‌ڵه‌مێك به باڵای هه‌ڵگورد
ده‌ستنووسخانه‌ی زانكۆی سۆران دووه‌مین كۆنفڕانسی زانستیی خۆی، تایبه‌ت به ڕوانین و به‌رهه‌م و ده‌ستخه‌ته‌كانی عه‌للامه ئیبن ئاده‌می باڵه‌كی/ باڵه‌كایه‌تی، یه‌كێك له زانا هه‌ره دیار و به‌رچاوه‌كانی كوردستان، ڕاده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌م كۆنفڕانسه نێوده‌وڵه‌تییه كه بڕیار وایه له ڕۆژانی ٢٤و٢٥/ ٨ / ٢٠١٩ له سۆران به‌ڕێوه‌بچێت، تێیدا زیندووكردنه‌وه و ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و زانا گه‌وره‌یه‌ی كورد و كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ده‌ستخه‌تانه‌ی ناوبراو و لێتوێژینه‌وه‌یان به شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمییانه و خوێندنه‌وه‌ی هزر و ڕامانی و هه‌ڵسه‌نگاندنی بیر و ڕوانینه‌كانی به دیدێكی واقیعییانه، ده‌بنه ئامانجی سه‌ره‌كیی كۆنفڕانسه‌كه.
ئیبن ئاده‌می ڕوستایی باڵه‌ك (١٧٥٠-١٨٤٤ز) له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و جیهانی ئیسلامی‌دا، زانایه‌كی به‌رجه‌سته و دیاره و، خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی و سۆرانه و به‌شی هه‌ره زۆری به‌رهه‌مه‌كانی هه‌ر ده‌ستخه‌تن و ساغنه‌كراونه‌ته‌وه و ده‌یان به‌رهه‌می ده‌ستخه‌تیشی له‌پاش به‌جێماوه.
جێی باسه ده‌ستنووسخانه‌ی زانكۆی سۆران بۆ پاراستن و ساغكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه و ده‌ستنووس، چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دامه‌زراوه و تا ئێستا زیاتر له ده كتێبی چاپكردووه و به سه‌دان ده‌ستخه‌ت و به هه‌زاران به‌ڵگه‌نامه‌ی له‌باره‌ی كورد و كوردستانه‌وه كۆكردۆته‌وه.
زانیارییه‌كانی په‌یوه‌ست به رێكاره‌كانی نووسین و ناردنی توێژینه‌وه و به‌شداریكردنی كۆنفرانس، له وێنه هاوپێچهكاندایه.