رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی ١٥/٦/٢٠١٩، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "د. یوسف گۆران" وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، "د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران، "د. هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر" پارێزگاری سلێمانی، "زانا ره‌حمان" قایمقامی قه‌زای پێنجوێن و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له سه‌رۆكی زانكۆكانی كوردستان، كاربه‌ده‌ستانی حكومی، كه‌سایه‌تییه سیاسی و رۆشنبیرییه‌كان و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو توێژه‌ر و میوان، كۆنفرانسی زانستی نێوده‌وڵه‌تی(عه‌لامه مه‌لا عه‌بدولڕه‌حمانی گه‌وره‌ی پێنجوێنی)، كه كاری هاوبه‌شی سه‌نته‌ری ده‌ستنووسخانه‌ی زانكۆی سۆران و قایمقامی قه‌زای پێنجوێن بوو، ده‌ستی به كاره‌كانی كرد.
له رێوڕه‌سمی ده‌ستپێكی كۆنفرانسه‌كه‌دا، هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان وه‌زیری خوێندنی باڵا، پاریزگاری سلیمانی و قایمقامی قه‌زای پێنجوێن و ماڵباتی عه‌لامه پێنجوێنی، وتاریان پێشكه‌شكرد و، تێكڕا وێڕای ده‌ستخۆشی له ئه‌نجامدانی ئه‌م كۆنفرانسه، سیاسه‌ت و ستراتیژی زانكۆی سۆرانیان بۆ تیشكخستنه سه‌ر سامانی هزری و كولتووری خۆماڵی كورد و زانایانی كورد، به‌رز نرخاند و، هیوای ئه‌وه‌یان خواست كه ئه‌م كاره به‌رده‌وام بێت و، ببێته سه‌ره‌تای كاركردنێكی جیاوازتر و فراوانتر له‌و بواره‌دا.
دواتر به‌ڕێز "د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران، وتارێكی پێشكه‌شكرد. به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆ له وتاره‌كه‌یاندا، وێڕای به‌خێرهێنانی هه‌موو ئاماده‌بووان و توێژه‌ران، تیشكی خسته سه‌ر گرنگی كۆنفرانسه‌كه و له‌مباره‌وه گوتی:"باوه‌ڕمان وایه، خه‌رمانی هزر و فكری تاكه بیرمه‌نده‌كانی كورد، ئه‌گه‌ر له خه‌رمانی ئه‌وانی تر ده‌وڵه‌مه‌ندتر نه‌بێ، ئه‌وا كه‌متر ده‌وڵه‌مه‌ند نییه. ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌یه، له رابردوودا، به هۆی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی كه به‌سه‌ر كوردستاندا زاڵ بووه، نه‌توانراوه وه‌كو خۆی بناسرێ و شوێنی بۆ دابنرێ. ئیستاش له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا، ئه‌ركی ئێمه ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كانی كوردستانه، به روانینێكی زانستی مرۆڤته‌وه‌رانه، ئه‌و ئه‌ركه به جێبێنین و له لادانی تهپو تۆزی نیشتووی سه‌ر ئه‌و خه‌رمانه هزریه‌دا، ده‌ستمان هه‌بێ، تا دواجار تیشكه هیوابهخشهكانی هزری گه‌شه‌سه‌ندووی بلیمه‌ته‌كانی ئه‌م وڵاته نیشان بده‌ین و ئه‌وه روون بكه‌ینه‌وه، كه ته‌نانه‌ت زۆرێك له كولتوور و شارستانییه‌ته مه‌زنه‌كانی ئه‌م ده‌ورووبه‌ره، له رۆشنایی مه‌عریفه‌ت و هزری هزرڤانهكانمانهوه، فه‌یزیان وه‌رگرتووه. بێگومان عه‌لامه مه‌لا عه‌بدولڕه‌حمانی گه‌وره‌ی پێنجوێن، كه ئه‌مڕۆ هه‌موومانی له سه‌ر خوانی هزر و زانستی خۆی كۆكردووه‌ته‌وه، به‌ڵگه‌یه‌كه بۆ راستی ئه‌و قسه‌یه."
دواتر پانێله‌كانی كۆنفرانس ده‌ستیان پێكرد و له ماوه‌ی دوو رۆژی كۆنفرانسدا، زیاتر له بیست توێژینه‌وه سه‌باره‌ت به به‌رهه‌م و ده‌ستنووسه‌كانی عه‌لامه پێنجوێنی، له لایه‌ن توێژه‌رانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه پێشكه‌شكران.
دوای پێشكه‌شكردنی پانێله‌كان، راسپارده‌كانی كۆنفرانس له لایه‌ن به‌رێز "د. هێمن عومه‌ر" به‌رپرسی ده‌ستنووسخانه‌ی زانكۆی سۆران، خوێندرانه‌وه. پاشان وتاری كۆتایی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سۆران له لایه‌ن به‌ڕێز "د. نه‌هرۆ زاگرۆس" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی بۆ كارووباری زانستی پێشكه‌شكرا. دواتر به‌ڕێز قایمقامی پێنجوێن وتاری كۆتایی پێشكه‌شكرد و، سوپاس و پێزانینی پێشكه‌ش به زانكۆی سۆران و رێكخه‌رانی كۆنفرانس كرد.
پێویسته بگوترێ، كه تێكڕای توێژه‌ران، ئه‌م هه‌وڵه‌ی زانستییه‌ی زانكۆی سۆرانیان بۆ زیندووكردنه‌وه و ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می زانایانی كوردیان به كارێكی پڕ به‌ها له قه‌ڵه‌م دا و ده‌ستخۆشیان لێ‌كرد و، هیوایان خواست كه به‌رده‌وام و به‌هێزتر بێت. هه‌ر به نیشانه‌ی رێز و پێ‌زانین به‌م هه‌نگاوه زانستییه‌ی زانكۆ، كۆمه‌ڵه‌ی رابیته‌ی زانایانی عێراق، رێزلێنانێكی پێشكه‌ش به زانكۆی سۆران كرد.