بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی ماستەر و دکتۆرا

Sli

 

ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی ۱۰/۲/۲۰۲۰، تاقیکردنەوەی توانستی زانستی پێشکەشکارانی خوێندنی باڵا، لە زانکۆی سۆران بەڕێوەچوو.

لە لێدوانێکدا بۆ راگەیاندنی زانکۆی سۆران، بەڕێز "د. سۆران بەرزنجی" بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی باڵاو پەیوەندییە ئەکادیمییەکان، گوتی: ئەمڕۆ لە کەشێکی زانستیدا و بە سەرکەوتووییەوە، تاقیکردنەوەی توانستی زانستی خوێندنی باڵا ماستەر/دکتۆرا، بەڕێوەچوو.

لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا، بەڕێزیان گوتی: بۆ ئەمساڵی خوێندنی باڵا، تێكڕا ٦٢٨ پێشكەشكار مافی بەشداریكردنیان لە تاقیكردنەوەی توانستی زانستیدا هەبوو. لەو ژمارەیەش ٤٢٩ یان پێشكەشكاری ماستەر بوون، کە کێبڕکێی زانستی لەسەر ۲۲۹ کورسی و، ١٩٩ کەسیشیان پێشكەشكاری دكتۆران و، کێبڕکێی زانستی لەسەر ۱۵۳ کورسی دەکەن.

پێویستە بگوترێ، هەر لە میانی بەڕێوەچوونی پڕۆسەکەدا، بەڕێز "د. موسڵح مستەفا" سەرۆکی زانکۆی سۆران، سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی کرد و، لە نزیکەوە ئاگاداری چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە بوو و، وێڕای پیرۆزبایی و هیواخوازیی سەرکەوتن بۆ بەشداران، سوپاسی لیژنەکانی خوێندنی باڵا و تاقیکردنەوەکان و هەروەها مامۆستایانی چاودێری کرد.