تیمی توێژەرانی زانکۆی سۆران وەک یەکەمین تیم، پڕۆژەیەکی زانستی گرانتکراوی وەزارەتی خوێندنی باڵایان بە سەرکەوتنەوە بە ئەنجامگەیاند

Capture1

 

دوای ئەوەی ساڵی رابردوو پڕۆژەیەکی زانستیی زانکۆی سۆران، کە سەبارەت بە گۆڕینی مادە ژەهراوییەکانی ناو ئاوە پیسەکانی دەورووبەری شاری سۆران بۆ مادەی خاوێن و پاک بوو، گرانتی وەزارەتی خوێندنی باڵای بەدەستهێنا، گرووپێک لە توێژەرانی زانکۆ لە سەنتەری توێژینەوەی زانستی، توانییان بە سەرکەوتنەوە کۆتایی بە پڕۆژەکە بێنن و، لە گۆڤارێکی زانستی نێودەوڵەتی کە خاوەنی ئیمپاکت فاکتەری ٥.۸۹ یە، بە چاپی بگەیەنن.

توێژینەوەکە، کە بە ناونیشانی (Rapid ecosynthesis of [email protected]@Chromite nanocatalyst for environmentally friendly applications: solventless cyanation of aldehydes and high efficient treatment of sewage waters) ە، لە ( Environmental Science Europe (ESEU)) بڵاوکراوەتەوە.

بە پێی ئەم توێژینەوەیە، نانۆکاتالیستی سرووشتی، بە میتۆدی سەوز و بە بێ هێنانەناوەوەوی هیچ جۆرە مادەیەکی ژەهراوی، بڵاوکرایەوە.

نانۆکاتالیستی ناوبراو، دوای دۆزینەوەو ناسینی پێکهاتەکە لە رێگەی تەکنیکەکانی سپکترۆسکۆپی و میکرۆگرافی،  وەکو راکێشەرێکی سرووشتی، توانای گۆڕینی پێکهاتە ژەهراوییە ئالدهیدییەکان بۆ پێکهاتەی تەندرووستی نیتریل و هەروەها پاڵاوتنی تەواوی میکرۆبی و فیزیکی ئاوە پیس و ئالودەبووەکانی دەورووبەری شاری سۆرانی هەیە.

پێویستە بگوترێ کە تەواوی کارە تاقیگەییەکانی ئەم توێژینەوەیە، لە زانکۆی سۆران ئەنجامدراون.

شایانی باسیشە کە تیمی توێژەرانی زانکۆی سۆران لەناو تیم و گرووپەکانی تر کە گرانتی وەزارتیان بەدەستهێنابوو، یەکەمین تیم بوو، کە پڕۆژەکەی بە ئەنجامگەیاند و بڵاوکردەوە.

توێژەرانی بەشدار لەم توێژینەوەیەدا، بریتی بوون لە: پ. د کەمال عۆدیشۆ، پ.د. محەممەد سەجادی، د. نەبەز ساڵحد. سەمیر حەمەد، م. محەممەد پیرویی.

بۆ دەستڕاگەیشتن بە توێژنەوەکە، سەردانی ئەم لینکە بکە:

https://link.springer.com/article/10.1186/s12302-020-0293-y?fbclid=IwAR2NAwwRM7b-JVq7GmDINHeH7gynNGcHU9vS9Bz8eq7kd6vkJgNr07601yw