A5SbW7Bg

ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی وەرگیران لە خوێندنی باڵا(ماستەر و دكتۆرا) لە زانكۆی سۆران

 

پاش پەسەندكردنی ئەنجامەكانی وەرگیران لە خوێندنی باڵا (ماستەر و دكتۆرا) لە زانكۆی سۆران، لەلایەن ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە لە رێکەوتی ٣/٣/٢٠٢٠، بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی باڵا و پەیوەندییە ئەكادیمییەكانی زانكۆ، ئەنجامە بەراییەكانی وەرگیران ڕادەگەیەنێت.

 لە کورسییە ڕاگەیاندراوەکانی زانکۆی سۆران، پێشکەشکاران توانیویانە ڕێژەی ٧٥.٢١٪ ی پلانی ماستەر و رێژەی٩٥.٨٣٣٪ی پلانی دکتۆرا پڕبکەنەوە.

ئەوەی لە خوارەوە راگەیاندراوە، تەنیا ناوی ئەو پێشکەشکارانەیە کە لە تاقیکردنەوەی زانستی دەرچوون و چوونەتە پێشبڕکێ لەسەر کورسییە ڕاگەیاندراوەکان. ئەوانەی لە پێشبڕکێ سەرکەوتووبوون و کورسییەکانیان بەدەستهێناوە، بە ڕەنگی سەوز ئاماژەیان پێکراوە، ئەوانەش کە لە تاقیکردنەوەکان دەرچوون بەڵام بە هۆی کەمی خاڵەکانیان لە پێشبڕکێ لەگەڵ پێشکەشکارانی دیکە سەرکەوتوو نەبوون و کورسییەکانیان وەرنەگرتووە، بە رەنگی پرتەقاڵی ئاماژەیان بۆ کراوە. هۆکاری ڕانەگەیاندنی ناوی ئەو پێشكەشكارانەش، كە لە تاقیکردنەوەی توانستی زانستیی دەرنەچوون و نەچوونەتە نێو كێبەركێی وەرگیرانەوە، تەنیا بۆ پاراستنی تایبەتمەندی کەسیی خودی پێشكەشكارەكانە.

هەر پێشكەشكارێكیش تانەی لە ئەنجامەكان هەیە، دەتوانێت فۆرمی تانەگرتنی ئەلیكترۆنی پڕبكاتەوە. بۆ ئه‌مه‌ش تەنها ماوەی ٣ ڕۆژیان لەبەردەستە بۆ تانەگرتن لە ئەنجامەكان، كه‌ لە ڕۆژی ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانەوە (واتە له‌ ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی ٤-٣-٢٠٢٠ تاوەكو ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی ٧-٣-٢٠٢٠) ده‌بێت. تكایە كلیكی ئێرە بكە بۆ پڕكردنەوەی فۆرمی تانەلێدان.

بە ناوی ئەنجوومەنی زانکۆی سۆرانەوە، پیرۆزبایی لەو پێشکەشکارانە دەکەین کە توانیویانە کورسییەکان بەدەستبهێنن و، هیوای سەرکەوتنیش لە دەرفەتەکانی ئایندە، بۆ ئەوانی دیکە دەخوازین.

بۆ بینینی ئەنجامە بەراییەكانی وەرگیران، تكایە كلیكی لینكی ئەو بەش و پسپۆڕییە بكە، كە تاقیكردنەوەت تێیدا ئەنجامدابوو.

  • فاكەڵتیی ئاداب
  • قۆناغی ماستەر: كلیكی ئێرە بكە بۆ ئەنجامەكانی وەرگیران لە قۆناغی ماستەر   pdf icon30X30
  • قۆناغی دكتۆرا: كلیكی ئێرە بكە بۆ ئەنجامەكانی وەرگیران لە قۆناغی دكتۆرا   pdf icon30X30
  • فاكەڵتیی یاسا و زانستە سیاسییەكان و بەڕێوەبردن
  • قۆناغی ماستەر: كلیكی ئێرە بكە بۆ ئەنجامەكانی وەرگیران لە قۆناغی ماستەر   pdf icon30X30
  • قۆناغی دكتۆرا: كلیكی ئێرە بكە بۆ ئەنجامەكانی وەرگیران لە قۆناغی دكتۆرا   pdf icon30X30
  • فاكەڵتیی پەروەردە:
  • قۆناغی ماستەر: كلیكی ئێرە بكە بۆ ئەنجامەكانی وەرگیران لە قۆناغی ماستەر   pdf icon30X30
  • قۆناغی دكتۆرا: كلیكی ئێرە بكە بۆ ئەنجامەكانی وەرگیران لە قۆناغی دكتۆرا   pdf icon30X30
  • فاكەڵتیی ئەندازیاری:
  • قۆناغی ماستەر: كلیكی ئێرە بكە بۆ ئەنجامەكانی وەرگیران لە قۆناغی ماستەر   pdf icon30X30
  • قۆناغی دكتۆرا: كلیكی ئێرە بكە بۆ ئەنجامەكانی وەرگیران لە قۆناغی دكتۆرا   pdf icon30X30
  • فاكەڵتیی زانست:
  • قۆناغی ماستەر: كلیكی ئێرە بكە بۆ ئەنجامەكانی وەرگیران لە قۆناغی ماستەر  pdf icon30X30
  • قۆناغی دكتۆرا: كلیكی ئێرە بكە بۆ ئەنجامەكانی وەرگیران لە قۆناغی دكتۆرا   pdf icon30X30

 

  • سەنتەری توێژینەوەی زانستی بە هاوبەشی لەگەڵ فاکەڵتییەکان
  • قۆناغی ماستەر: كلیكی ئێرە بكە بۆ ئەنجامەكانی وەرگیران لە قۆناغی ماستەر   pdf icon30X30
  • قۆناغی دكتۆرا: كلیكی ئێرە بكە بۆ ئەنجامەكانی وەرگیران لە قۆناغی دكتۆرا   pdf icon30X30

 

بۆ بینینی سەرجەم داتا و زانیارییەكانی ئەنجامی وەرگیران لە خوێندنی باڵا (ماستەر و دكتۆرا) لە زانكۆی سۆران:

http://www.soran.edu.iq/ku/research/news/3029-soran-university-master-phd-result-data-information.html