بڵاوكردنەوەی سەرجەم داتا و زانیارییەكانی ئەنجامی وەرگیران لە خوێندنی باڵا (ماستەر و دكتۆرا) لە زانكۆی سۆران

A5SbW7Bg

پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی وەرگیران لە خوێندنی باڵا (ماستەر و دكتۆرا) بە شێوەیەك كە ڕەچاوی تایبەتمەندێتی و پاراستنی (Privacy) پێشكەشكارانی تێدا كرابوو، هێشتا زۆربەی پێشكەشكاران داوای ئەوەمان لێدەكەن كە سەرجەم وردەكاریی زانیارییەكان (بەبێ ڕەچاوكردنی پرایڤەسی خۆیان) بڵاو بكەینەوە.

ئێمە لە زانكۆی سۆران وێڕای خەمخۆریمان بۆ پاراستنی داتا و زانیارییە كەسییەكان (بە تایبەت ئەو پێشكەشكارە بەڕێزانەی كە لە تاقیكردنەوەی توانستی زانستیدا دەرنەچوون)، لەسەر داوای زۆرینەی ڕەهای پێشكەشكاران سەرجەم زانیارییەكان، وەكو ئەوەی لە ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پەسەند كراون، بڵاو دەكەینەوە.

تكایە ڕەچاوی ئەم تێبینی و سەرەنجانە بكەن:

یەكەم: پاراستنی پرایڤەسی مافێكی سەرەتایی و گرنگیی هەر تاكێكە. یەكێك لە بنەما جێگیر و نەگۆڕەكانی زانكۆی سۆرانیشە. بۆیە ئێمە بە ئەركی خۆمانی دەزانین كە ئەم بەهایە ڕەچاو بكەین و هانی هەموو كەسێكیش دەدەین كە ئەم نەریتە جیهانییە گرنگە ڕەچاو بكەن.

دووەم: پێویستە پێشكەشكارانی بەڕێز ئەو ڕاستیە باشتر دەرك بكەن كە تەنها ٣٠ نمرەی پێشبڕكێی وەرگیران لە لای زانكۆكانە، كە زانكۆكانیش لەڕێگەی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی توانستی زانستییەوە ڕەچاو و هەژماری دەكەن. لەو ٣٠ نمرەیەش ئەگەر ١٥ نمرە لە تاقی کردنەوەکە وەربگریت تەنیا دەچیتە کێبڕکێیەکەوە و هیچ خاڵێک وەرناگریت. لە سەرووی ١٥ هەر نمرەیەکی زیادە یەک خاڵی زیادەیە. سەرجەم پێوەرەكانی دیكە پەیوەندیی بە خودی پێشكەشكارەكە و ئاست و لێهاتووییەكانی دیكەیەوە هەیە کە خودی پێشکەشکار پێش تاقی کردنەوەکان و لە کاتی پرۆسەی پێشکەشکردن بە فایلێک پێشکەشی زانکۆی کردووە. لەوانەش: هەبوونی توێژینەوەی زانستی، ئاستی زمانی ئینگلیزی و بڕوانامەی زمان و پێوەرەكانی دیكە كە لە ڕێنماییەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵادا بە ڕوونی ئاماژەیان بۆ كراوە و دیاری كراون.

سێیەم: ئەم ڕوونكردنەوەیە و بڵاوكردنەوەی سەرجەم زانیارییەكان بەم شێوەیە، هیچ كاریگەریی لەسەر شێوازی مامەڵەكردنی زانكۆی سۆران لەگەڵ تانەی پێشكەشكارانی بەڕێزدا، نابێت.  تانەكان بەوپەڕی جددییەتەوە مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت و بەدواچوونی وردیان بۆ دەكرێت، تا دەگاتە ئەو ئاستەی كە پێشكەشكار بتوانێت داوای بینینی دەفتەری تاقیكردنەوەی خۆی و شێوازی هەڵسەنگاندنەكان بكات. تكایە كلیكی ئێرە بكە بۆ پڕكردنەوەی فۆرمی تانەلێدان.

١-         فاكەڵتیی ئاداب:

  •  قۆناغی ماستەر:   pdf icon30X30
  •  قۆناغی دكتۆرا:   pdf icon30X30

٢-         فاكەڵتیی یاسا و زانستە سیاسییەكان و بەڕێوەبردن:

  •  قۆناغی ماستەر:   pdf icon30X30
  •  قۆناغی دكتۆرا:   pdf icon30X30

٣-         فاكەڵتیی پەروەردە:

  •  قۆناغی ماستەر:   pdf icon30X30
  •  قۆناغی دكتۆرا:   pdf icon30X30

٤-         فاكەڵتیی ئەندازیاری:

  •  قۆناغی ماستەر:   pdf icon30X30
  •  قۆناغی دكتۆرا:   pdf icon30X30

٥-         فاكەڵتیی زانست:

  •  قۆناغی ماستەر:   pdf icon30X30
  •  قۆناغی دكتۆرا:   pdf icon30X30

٦-         سەنتەری توێژینەوەی زانستی بە هاوبەشی لەگەڵ فاکەڵتییەکان:

  •  قۆناغی ماستەر:   pdf icon30X30
  •  قۆناغی دكتۆرا:   pdf icon30X30