دوای ئه‌نجامدانی چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی زانستی له گۆڤاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و پاش ئه‌وه‌ی كه له بواری په‌روه‌رده‌ییدا، كاریگه‌ری خۆی نیشاندا، مامۆستا "کاروان کاکەبرا كاكه‌مه‌د" مامۆستا لە بەشی دەروونزانی فاکەلتی ئاداب، لەلایەن ده‌زگای (Global Forum of Education and Learning)، له ئاستی جیهاندا، وەکو یەکێک لە ١٠٠ سەرکردەکانی بواری پەروەردە دەستنیشانکرا.
ئه‌م ده‌ستنیشانكردنه وه‌ك له بنه‌ماكانی ئه‌و ده‌زگایه‌دا هاتووه، له به‌رامبه‌ر ئه‌و خزمەتانهیه، كه ناوبراو لە بواری پەروردەدا پێشكه‌شی كردوون.
هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌زگای ناوبراو بانگێشتی "م. كاروان كاكه‌برا" یان كردووه، بۆ به‌شداریكردن له كۆنفرانسێكی زانستی، كه له شاری لاس ڤێگاس له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بهڕێوههدهچێت.
پێویسته بگوترێ، دەزگای (GFEL) دەزگایەکی پەروەردەییە، کە ساڵانە لە بواری پەروەردەدا شارەزایانی ئەو بوارە لە کۆنفرانسێکدا خەڵات دەکات. هەروەها ئەم دەزگایە ئەو کەسانە خەڵات دەکات کە خزمەتی بواری پەروەردەیان کردوە و، لە ڕێگای توێژینەوەکانیانەوە، لە جیهاندا کاریگەریان لەسەر سیستەمی پەروەردە درووستکردووە .