م.شۆڕش مسته‌فا: رۆژانه ئه‌گه‌ر پێویست بكات، ده‌توانین لانیكه‌م ١٢٠ پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجامبده‌ین.
دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوودا، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان وه‌زیری ته‌ندرووستی، پارێزگاری هه‌ولێر، سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سۆران، قایمقامی سۆران و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو لە كاربه‌ده‌ستانی ئیداری په‌یوه‌ندیدار به بابه‌ته‌كه، زانكۆی سۆران به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی، تاقیگه‌یه‌كی تایبه‌ت به پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا(Covid19)ی كرده‌وه، له ئێستادا تاقیگه‌كه رۆژانه توانای ئه‌نجامدانی ده‌یان پشكنینی هه‌یه.
ئه‌م تاقیگه‌یه، كه له لایه‌ن تیمێكی پسپۆڕانی زانكۆی سۆران به‌ڕێوه‌ده‌برێ، به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز"م. شۆڕش مسته‌فا" سه‌رۆكی به‌شی مایکرۆ بایۆلۆجی پزیشکی له فاكه‌ڵتی زانستی زانكۆ سۆران، كاره‌كانی خۆی ده‌ستپێكردووه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكی راگه‌یاندنی زانكۆی سۆران سه‌باره‌ت به رێژه‌ی ئه‌نجامدانی پشكنینه‌كان، م. شۆڕش گوتی: ئێمه له ئێستادا رۆژانه لانیكه‌م ده‌توانین(یه‌ك شفت) په‌نجا پشكنین ئه‌نجامبده‌ین. له ئه‌گه‌ری پێویستی ناوچه‌كه و ناساندنی كه‌یسی گوماناوی زۆرتر له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندرووستی سۆران، ده‌توانین ئه‌و رێژه‌یه زیاتر بكه‌ین و، به دوو شیفت كاركردن، رۆژانه توانای ئه‌نجامدانی زیاتر له سه‌د و بیست پشكنینمان هه‌یه.
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ راده‌ی ته‌واوی و وردیی ئه‌نجامه‌كانیش، به‌ڕێزیان گوتی: ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌سته به ئامێره‌كان و توانستی زانستییه‌وه، ده‌توانین بڵێین ئه‌نجامه‌كه‌یان سه‌د له سه‌ده.
له كۆتاییشدا، سه‌ره‌ڕای خواستنی هیوای ته‌ندرووستی بۆ هه‌موو لایه‌ك، زۆر سپاسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندرووستی سۆرانی كرد، بۆ هه‌بوونی هه‌ماهه‌نگییه‌كی باش له نێوانیان و، وێڕای سوپاس و پێ‌زانین بۆ ئه‌ندامانی تیمه‌كه‌شی، تیشكی خسته سه‌ر توانای زانستی و خه‌مخۆرییان و هیوای خواست كه به هه‌مووان بتوانن خزمه‌تێكی باشی كۆمه‌ڵگه بكه‌ن.