زانکۆی سۆران وه‌ك ته‌نیا زانكۆ لەسەر ئاستی عێراق، دوو گرانتی ڕێکخراوی (IREX)ی ئەمریکی بردەوە

Logo Irex

 

له‌ نوێترین ده‌سكه‌وتیدا و له‌ پێناوی خزمه‌تی زیاتری كه‌رتی خوێندنی باڵا، زانكۆی سۆران له‌سه‌ر ئاستی عێراق، وه‌ك تهنیا زانكۆ توانی دوو گرانتی رێکخراوی ئایرێکسی IREX ئەمریکی، به‌ده‌ستبێنێ.

ئه‌م رێكخراوه‌، کە بۆ پڕۆژه‌كانی له‌ عێراق، لە لایەن باڵیۆزخانەی ئەمریکاوه‌ پشتگیری پشتگیری ده‌كرێن، لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ پێشبڕکێی پرۆگرامی گرانتی بچووکی خویندنی باڵا‌Higher Education Small Grant Program ی لەسەر ئاستی عێراق راگەیاند. ئەم پرۆگرامە بۆ هاوکاری و پاڵپشتیکردنی بیرۆکە و پڕۆژەی ئەکادیمیسیانی عێراقە لە زانکۆ و پەیمانگە جۆراوجۆرەکان، بۆ ئەوەی بەشداری بکەن لە پێشخستنی خوێندنی باڵا لە وڵاتدا.

له‌ نوێترین پێشهاتی ئه‌م رێكخراوه‌دا، زانکۆی سۆران تاکە زانکۆ بوو، کە لە کۆی ۱٠ پرۆژە لەسەر ئاستی عیراق، توانی دوو پڕۆژەی گرانت وەربگرێت. "ئاریان فەرەیدون عەبدولقادر" مامۆستا لە بەشی کۆمپیوتەری زانکۆی سۆران، توانی لە پێشبڕکێیەکە سەرکەوتن بە دەستبهێنێت و گرانتێک بۆ زانکۆی سۆران مسۆگەر بکات. پڕۆژەکەی ناوبراو بە ناونیشانی ( Introducing Transformative Learning Methods and Strategies to Faculty from Soran, Charmo and Mosul Universities) پێشکەش کرابوو، كه‌ بریتییه‌ لە ناساندنی کۆمەڵە میتۆد و ستراتیژێكی نوێی وانەوتنەوە بۆ مامۆستایانی زانکۆ، بە هاوبەشی لەگەڵ هەریەکە لە زانکۆکانی چەرموو، موسڵ و زانکۆی Central Oklahoma لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

پڕۆژەی دووەمیش لە لایەن "محەمەد مەهدی شوانی" فەرمانبەر لە بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری لە سەرۆکایەتی زانکۆی سۆران بوو، کە پڕۆژەکەی بە ناونیشانی ( Strengthen Global Citizenship and Leadership Among Kurdistan Youth: Model United Nations 2020) پێشکەش کردبوو. هاوشێوەی ئەو پڕۆژەیه‌ی "محەمەد شوانی"، لە چەندین وڵاتدا جێبەجێ دەکرێ و زیاتر لە ٥٠٠،٠٠٠ قوتابی لە سەر ئاستی دونیا، ساڵانە لە کۆنفرانسی جۆراوجۆردا کۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی ئەو پرس و بابەتە زیندوو و گرنگانەی کە دیبلۆماتەکان تاوتوێیان دەکەن.

ئایرێکس لە نامەیه‌كی پیرۆزبایی بۆ بەڕێوەبەرانی ئەو دوو پرۆژەیەی زانکۆی سۆران، وێڕای پیرۆزبایی، خۆشحاڵی خۆی دەربڕیوە بە سەرکەوتنیان و، بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی دەستپێکردنی پڕۆژەکان و پێکەوە کارکردنیان دەکات.