به‌شداری زانكۆی سۆران له‌ راپڕسییه‌كی رێكخراوی یونسكۆ سه‌باره‌ت به‌ كاریگه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر كه‌رتی خوێندنی باڵا له‌ جیهان

101472746 560679227957415 9111900021862694912 N

 

 دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دانانی كاریگه‌رییه‌كی بێ وێنه‌ له‌ سه‌ر جیهان له‌ رووی ته‌ندرووستی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیی و ...هتد، زۆربه‌ی زۆری دامه‌زراوه‌ و رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان، له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان له‌ رهه‌ند و راده‌كانی ئه‌و كاریگه‌رییه‌ بكۆڵنه‌وه‌. له‌م نێوه‌دا یه‌كێك له‌و كه‌رتانه‌ی كه‌ ئه‌م ڤایرۆسه‌ كاری كردووه‌ته‌ سه‌ری، كه‌رتی خوێندن و خوێندنی باڵایه‌. به‌ مه‌به‌ستی نیشاندانی رهه‌نده‌كانی ئه‌و كاریگه‌رییه‌ له‌ ئاستی جیهاندا،  ئه‌نجومه‌نی نێوده‌وڵه‌تی زانكۆكان/ یونسكۆ(International Association of Universities (IAU) / UNESCO)، كه‌ زانكۆی سۆران تێیدا ئه‌ندامه‌، راپرسی و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی جیهانی له‌ مانگی ئازاری ٢٠٢٠، به‌ڕێوه‌برد.

له‌ لێدوانێكدا بۆ راگه‌یاندنی زانكۆی سۆران "د. مزه‌فه‌ر سابیر" له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خوێندنی باڵا و پێوه‌ندییه‌ ئه‌كادیمییه‌كانی زانكۆی سۆران، كه‌ وه‌كو نوێنه‌ری زانكۆ له‌و راپرسییه‌دا به‌شداری كردبوو، گوتی: زانكۆی سۆران وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نێوده‌وڵه‌تی زانكۆكان/ یونسكۆ‌، به‌شداری له‌و راپرسییه‌دا كرد. راپرسییه‌كه‌ به‌شێوه‌ی ئۆنلاین بوو و له‌ رێكه‌وتی ٢٥ی ئازاره‌وه‌ بۆ ١٥ نیسان ئه‌نجامدرا.

له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا، ناوبراو گوتی،  له‌م راپرسییه‌دا ٥٧٦ وه‌ڵام له‌ لایه‌ن ٤٢٤ زانكۆ و دامه‌زراوه‌ی خوێندنی باڵاوه‌، له‌ ١١١ وڵاته‌وه‌، درابوونه‌وه‌. 

له‌ كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا، د. مزه‌فه‌ر گوتی، ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م راپرسییه‌ له‌ راپۆرتێكی تایبه‌تی رێكخراوه‌كه‌دا بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، كه‌ تێكڕای زانیارییه‌كان چ له‌ ئاستی جیهانی و چ له‌ ئاستی ناوچه‌ییدا له‌ چوار هه‌رێمی جیهان(Africa, the Americas, Asia Pacific and Europe)، شڕۆڤه‌كراون.

بۆ بینین و خوێندنه‌وه‌ی راپۆرته‌كه‌، سه‌ردانی ئه‌م لینكه‌ بكه‌ن:

https://www.iau-aiu.net/IMG/pdf/iau_covid19_and_he_survey_report_final_may_2020.pdf