شاندێكی زانكۆی سۆران سه‌ردانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد

Sli

 

رۆژی دوو شه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٢٨/٩/٢٠٢٠، شاندێكی زانكۆی سۆران كه‌ پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێزان "د. محه‌ممه‌د عه‌لی" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كارووباری زانستی و "د. كارمه‌ند عه‌بدوڵا" راگری فاكه‌ڵتی ئاداب، به‌ نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكی زانكۆی سۆران، سه‌ردانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد و له‌ لایه‌ن به‌ڕێزان "د. مه‌هاباد كامل" سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵهب‌جه‌ و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ، پێشوازی لێكرا.

له‌م سه‌ردانه‌دا، شاندی زانكۆی سۆران وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی بۆ سه‌ردانه‌كه‌ و په‌ره‌پێدان به‌ په‌یوه‌ندییه‌ ئه‌كادیمییه‌كانیان، هه‌ندی پرس و بابه‌تی په‌یوه‌ست به‌ خوێندنی باڵایان له‌گه‌ل زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ تاوتوێكرد.

له‌ لایه‌ن خۆشییه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌، وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی زانكۆی سۆران، خۆشحاڵی خۆی بۆ سه‌ردانه‌كه‌ و په‌ره‌پێدانی هه‌ماهه‌نگییه‌ زانستییه‌كان ده‌ربڕی و هیوای خواست، له‌ داهاتوودا بتوانن كاری به‌ پێزی زانستی پێكه‌وه‌ بكه‌ن.

پێویسته‌ بگوترێ هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌دا، به‌ڕێزانی شاندی زانكۆی سۆران به‌ دوو بابه‌تی جیاواز به‌شدارییان كرد له‌ وۆركشۆپێكی تایبه‌تی به‌  (Innovative Pedagogy is emerging : The Future of kurdish higher education)، كه‌ بۆ مامۆستایانی سه‌رجه‌م به‌شه‌ زانستییه‌كانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ رێكخرابوو.

شایه‌نی ئاماژه‌پێدانیشه‌، كه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوودا، چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی هاوشێوه‌ به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی هه‌ردوو زانكۆ ئه‌نجامدراون و چه‌ند لیژنه‌یه‌كیش بۆ كاراتركردنی پێوه‌ندییه‌كان و چالاكییه‌كانی نێوان دوو زانكۆ، ده‌ستنیشانكراون.