رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی ٢٨/٣/٢٠٢١، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو توێژه‌ر(له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم) و مامۆستا و قوتابی، چواره‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی سه‌نته‌ری هه‌ندرێن بۆ زمان و توێژینه‌وه‌ی كولتووری به ناونیشانی (پێگه و تێدامانی وه‌رگێڕانی كوردی له وه‌رگێڕانی جیهانیدا)، ده‌ستیپێكرد.
له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی كۆنفرانسدا، دوای به‌خێرهێنانی ئاماده‌بووان، به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆی سۆران وتارێكی پێشكه‌شكرد. به‌ڕێزیان له وتاره‌كه‌یاندا وێڕای به‌خێرهێنانی ئاماده‌بووان و توێژه‌ران، تیشكی خسته سه‌ر وه‌رگێڕان و گرنگی وه‌رگێڕان و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه له هه‌لومه‌رجی ئێستای كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا، به سه‌رنجدان له‌و گه‌شه‌یه‌ی كه كوردستان به خۆیه‌وه بینیوه و له حاڵی هه‌نگاونانه بۆ پێشه‌وه، زیاد له هه‌ر كاتێكی تر پێویستمان به وه‌رگێڕان هه‌یه. له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یاندا، به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆ ئاماژه‌ی به‌وه دا، بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی وه‌رگێڕان به باشی ئه‌نجامبدرێ و، ئایدیا و فكره‌كان به ئاسانی و ره‌وانی بتوانن بگوازرێنه‌وه، ئه‌وا پێویسته كه‌سی وه‌رگێڕ شاره‌زاییه‌كی هه‌مه‌لایه‌نی هه‌بێ، هه‌ر له زه‌وق و سه‌لیقه و شاره‌زایی له ته‌كنیكه‌كانی وه‌رگێڕانه‌وه بگره، تا شاره‌زا بوون له‌و بواره‌ی كه كاری وه‌رگێڕانی تێدا ده‌كات.
له بڕگه‌ی كۆتاییشدا، به‌ڕێزیان زۆر سوپاسی ستافی سه‌نته‌ری هه‌ندرێن و هه‌روه‌ها ئه‌و توێژه‌ره به‌ڕێزانه‌ی كرد، كه تێكڕا توانییان كۆنفرانسه‌كه به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن.
دواتر به‌ڕێز "د. هه‌ڵمه‌ت بایز" به‌رپرسی سه‌نته‌ری هه‌ندرێن و سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای كۆنفرانس، وتارێكی پێشكه‌شكرد. به‌ڕێزیان له وتاره‌كه‌یاندا، به وردی تیشكی خسته سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی به ئه‌نجامگه‌یاندنی كۆنفرانس و سوپاسی هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی كرد، كه رۆڵیان هه‌بووه له سه‌رخستن و به ئه‌نجامگه‌یاندنی كۆنفرانس.
دواتر پانێله‌كانی كۆنفرانس ده‌ستیانپێكرد و تێكڕا له ماوه‌ی دوو رۆژدا نزیكه‌ی بیست توێژینه‌وه‌ی زانستی له لایه‌ن توێژه‌رانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه، پێشكه‌شكران.
پێویسته بگوترێ، كه رۆژی یه‌كه‌می كۆنفرانس له ناو كه‌مپی زانكۆ به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام رۆژی دووه‌م له‌سه‌ر خواستی به‌شێك له توێژه‌ران، كه ئیمكانی ئاماده‌بوونیان نه‌بوو، به شێوه‌ی ئۆنلاین به‌ڕیوه‌چوو.
ده‌قی وتاری به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆی سۆران:
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز
میوانانی خۆشه‌ویست
به ناوی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سۆران، زۆر به گه‌رمی به‌خێرهاتنی هه‌موولایه‌كتان ده‌كه‌م و، زۆر خۆشحاڵین كه بۆ جارێكی دیكه‌ش له‌م سه‌رده‌مه پڕ ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌یه‌ی كۆرۆنا، توانیمان له كۆنفرانسێكی زانستی دیكه‌دا، كۆمه‌ڵێك توێژه‌ر و ئه‌كادیمی كورد له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه، له ده‌وری یه‌ك كۆبكه‌ینه‌وه، تا تیشك بخه‌ینه‌سه‌ر بابه‌تێكی دیار و گرنگی دنیای كولتوور و رۆشنبیری كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان. هیوام وایه هه‌موو لایه‌كتان سه‌لامه‌ت و دووره به‌ڵا بن و، كاتێكی به‌سوود و پڕ له گه‌نگه‌شه‌ی بایه‌خدار به‌سه‌ر ببه‌ن.
هێژایان
ئه‌گه‌رچی له دنیای زانست‌دا، هه‌ر بابه‌تێك شیاویی ئه‌وه‌ی تێدا سه‌رنجی تایبه‌تی بخرێته سه‌ر، به‌ڵام بێگومان به سه‌رنجدان له بڕگه جیاوازه مێژووییه‌كان و، هه‌لومه‌رجه كۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌روونی، ئابووری و سرووشتییه‌كان، هه‌ندێك بابه‌ت ره‌نگه زیاتر له‌وانی تر، پێویست بێ بهێنرێنه رۆژه‌ڤه‌وه. ئێستای كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی، ئێستایه‌كی ئاوس به گۆڕانكاری و دابڕانی مێژوویی و مه‌عریفییه، كه تێیدا تاكی كورد، ده‌یه‌وێ بوونی خۆی وه‌ك بكه‌ر له ناو كایه جیاوازه‌كاندا نیشان بدا و، خۆی بناسێنێ. وه‌رگێڕان كه پرسی سه‌ره‌كی ئه‌م كۆنفرانسه‌یه، به سه‌رنجدان له‌و پێگه‌یه‌ی كه له مێژووی رۆشنبیری، كولتووری و زانستی نه‌ته‌وه‌كاندا هه‌یه‌تی، بابه‌تێكی گرنگی هه‌نووكه‌ییشه بۆ كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان، كه ده‌توانێ رۆڵێكی گرنگ بگێڕی له گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ی باسمانكرد. به‌ڵێ وه‌رگێڕان، یه‌كێكه له گرنگترین ئه‌و بوارانه‌ی كه ده‌توانێ ئاسۆی بیركردنه‌وه‌ی تاكی كورد، له رێڕه‌وی گه‌ڕان به دوای ناسنامه‌ی خۆی و به‌دیهێنانی ئه‌و دابڕانه مێژوویی و مه‌عریفییه‌دا، كه پێویستییه‌تی، فراوانتر و به‌رهه‌مدارتر بكات.
به‌ڕێزان،
ره‌نگه هه‌موومان كه‌م و زۆر له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بین، كه به خۆشییه‌وه پڕۆسه‌یه‌كی بڵاوی وه‌رگێڕان له كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا له ئارادایه. به‌ڵام به‌داخه‌وه له هه‌موو بواره‌كاندا هاوسه‌نگ نییه و، هه‌ڵگری كێشه‌ی زۆریشه له رووی چه‌ندی و چۆنییه‌وه و، به‌مه‌ش تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه‌ی له‌سه‌ر توانستی زمانی كوردی بۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وه‌رگێڕان له بواره جیاوازه‌كان درووستكردووه. وه‌رگێڕان ته‌نیا بریتی نییه له هونه‌ر و زه‌وق و سه‌لیقه، بریتی نییه له زانست و بوارێكی پسپۆڕی، بریتی نییه له زمانزانین و زمانه‌وان بوون، بریتی نییه له شاره‌زا بوون له زانست و بوارێكی دیاریكراو، به‌ڵكو بریتییه له تێكڕای ئه‌وانه پێكه‌وه. بۆیه به‌ڕاستی وه‌رگێڕان ئه‌ركێكی قورسه. ئه‌م قورسییه به مانای پاساو بۆ ئه‌نجامنه‌دان و ترساندن نییه، به‌ڵكو به مانای هه‌وڵدان بۆ به‌دیهێنانی هه‌ستیاریی و ئیلتزامێكی ئه‌خلاقی و پیشه‌ییه لای وه‌رگێڕ، تا به باشترین ئاست و به ره‌وانترین زمان و به شاره‌زایانه‌ترین شێوه، بتوانێ ئه‌ركی گواستنه‌وه‌ی ئایدیا و بیره‌كان بگرێته ئه‌ستۆ و، دواجار ئه‌و رۆڵه‌ی كه پێویسته له به‌دیهێنانی گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووریی، به‌دیبێنێ. له‌م رێگایه‌وه شوێن و پێگه‌ی هه‌ر هزرێكی داهێنه‌ر، ئیتر له هه‌ر نه‌ته‌وه‌و زمانێك بێت، ده‌رده‌كه‌وێ. ره‌نگه ئه‌مه وێنه‌ی زۆرێك له‌و كێشه و كه‌موكورتیانه‌مان بۆ بنه‌خشێنێ، كه به‌داخه‌وه هه‌نووكه له پانتایی وه‌رگێڕانی كوردیدا هه‌ن.
ئێستاش كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان كه بڕیاری داوه هه‌نگاو بۆ پێشه‌وه بهاوێ و له دنیایه‌كی فراواندا به دوای خه‌ونه‌كانیدا بچێ، بێ ئه‌ملاو ئه‌ولا پێویستی به وه‌رگێڕانه. به‌ڵام وه‌رگێڕانێك كه ببێته سه‌رمایه‌یه‌كی فكری بۆمان، نه‌ك هۆكارێك بۆ تێكدانی زمان و تایبه‌تمه‌ندییه زمانییه‌كانمان، كه دواجار كاریگه‌ری له‌سه‌ر هزرین و تێگه‌یشتنمان ده‌بێ. ئه‌مه‌ش پێویستی به شڕۆڤه و گه‌نگه‌شه‌ی زانستی هه‌یه، تا سنووره‌كانی وه‌رگێڕان و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیی، به دونیابینییه‌كی زانستی و به سه‌رنجدان له یاسا زمانییه‌كانی زمانه‌كه‌مان و، هه‌روه‌ها به ئاگاداربوون له بواره پسپۆڕییه جیاوازه‌كان و ره‌هه‌نده‌كانی زاراوه‌سازی و، چۆنیه‌تی مامه‌ڵه كردن له ده‌قه زانیاریبه‌خشه‌كان له لایه‌ك و ده‌قه ئه‌ده‌بییه‌كان له لایه‌كی تر، بخاته‌ڕوو و، به‌مه‌ش ئاسۆی وه‌رگێڕانێكی كاریگه‌ر له بیاڤی كولتووری كۆمه‌ڵگادا، روونتر بكات. هیوادارین ئه‌م كۆنفرانسه زانستییه، ببێته هۆكاری به‌رچاوڕوونی زیاتر سه‌باره‌ت به وه‌رگێڕان و ره‌هه‌نده جیاوازه‌كانی.
له كۆتاییدا، جێی خۆیه‌تی زۆر سوپاسی سه‌نته‌ری هه‌ندرێن بۆ زمان و توێژینه‌وه‌ی كولتووری بكه‌م، بۆ خه‌مخۆری و ماندوونه‌ناسییان، له هێنانه به‌رباسی ئه‌م پرسه گرنگه و رێكخستنی ئه‌م كۆنفرانسه. هه‌روه‌ها زۆر سپاس بۆ هه‌موو ئێوه توێژه‌رانی ئازیز له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه، كه به ئه‌ركی زانستی خۆتان هه‌ستان و، بوونتان به كۆنفرانسه‌كه به‌خشی.
زۆر سوپاس بۆ گوێگرتن و ئاماده‌بوونتان.