رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی ٢٢/٤/٢٠٢١، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو مامۆستا و قوتابی، دیداری هاوبه‌شی نێوان زانكۆی سۆران و ئه‌نستیتۆی زانسته سیاسییه‌كانی زانكۆی گرۆنۆبڵ له فه‌ڕه‌نسا، به ناونیشانی (رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ساته‌وه‌ختی جۆو بایدن دا)، به به‌شداری چه‌ند ئه‌كادیمییه‌ك له هه‌ردوو دامه‌زراوه، به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌م كاره، كه له درێژه‌ی جێبه‌جێكردنی یاداشتی لێكگه‌یشتنی نێوان هه‌ردوو دامه‌زراوه بوو، تیشكی خستبووه‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست له سه‌رده‌می جۆو بایدن دا و بابه‌ته‌كانیش زۆربه‌یان ئه‌و وڵاتانه‌یان له‌خۆده‌گرت، كه كوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه.
له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی دیداره‌كه‌دا، به‌ڕێز "د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران، وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد. به‌ڕێزیان وێڕای به‌خیرهێنان و خواستنی هیوای سه‌لامه‌تی بۆ ئاماده‌بووان و به‌شداران و، هه‌روه‌ها دوای ئاماژه‌دان به گرنگی بابه‌تی دیداره‌كه، له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م كاره‌ی نێوان زانكۆی سۆران و ئه‌نستیتۆی زانسته سیاسییه‌كانی گرۆنۆبڵ، گوتی: "بەدەر لە گرنگی بابەتەکە، هەر خودی یٔەو دیدارە کە کاری هاوبەشی نێوان دوو دامەزراوەی یٔەکادیمی کوردستان و فەڕەنسایە، مانایەکی گەورەی هەیە و ڕایەڵێکی دیکەی دۆستایەتی و پەیوەندی باشی نێوان هەردوو گەل و وڵات پیشان دەدات. لەم بارەیەوە بە خۆشحاڵییەوە لەم چالاکییە دەڕوانم."
له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی وته‌كانیدا و دوای تیشك خستنه‌سه‌ر گرنگی و هه‌ستیاری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، سه‌رۆكی زانكۆی سۆران گوتی: " بۆ یٔێمەی گەلی کوردستان هەمیشە گرنگ و پێویستە، کە بە وریاییەوە سەیری گۆڕانکارییەکانی یٔەو ناوچەیە بکەین و هەڵوەستەش لەسەر سیاسەتی زلهێزانی دونیا و دید و دونیابینییان بەرامبەر بەو ناوچەیە بکەین."
دوای وتاره‌كه‌ی به‌ڕێزیان، نۆره گه‌یشته سه‌ر به‌رێوه‌بردنی پانێله‌كه، كه به به‌شداری ئه‌م به‌رێزانه به‌رێوه‌چوو:
ــ د. جین ماركۆ (چ ده‌رهاویشته‌یه‌كی تازه هه‌یه بۆ پێوه‌ندییه‌كانی توركیا و ئه‌مریكای جۆو بایدن)
ــ د. عادل باخه‌وان (عێراقی جۆو بایدن: ئایا ئه‌م ده‌وڵه‌تی تا ئێستاش ئومێدی رزگاركردنی ماوه؟)
ــ د. جین پاول بۆردی (كارێكی ئاسان نابێ! بایدن و ئێران و كه‌نداو سه‌رله‌نوێ دابه‌شكردنه‌وه و پابه‌ندبوون و دابه‌شبوونه‌وه و چوونه‌ده‌ره‌وه له لۆكاڵی بوون)
ــ د. هێمن میرانی (هاوبه‌شی ستراتیژی عێراق و ئه‌مریكا: سه‌رده‌می جۆو بایدن)
ــ د. دانیێڵ میێر (زۆنی به‌ریه‌ككه‌وتن ین سكی شل! پانتایی سووریاـ لوبنان له ستراتیژیه‌تی ئه‌مریكای ٢٠٢١ دا)
ــ د. نه‌هرۆ زاگرۆس (گۆڕانكاری له په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و كورد له سێ ده‌یه‌ی رابردوو له عێراقی نوێ‌دا)
پێویستی بگوترێ كه پانێله‌كه له لایه‌ن به‌ڕێز "د. ئیبراهیم مه‌لازاده" ه‌وه به‌رێوه‌ده‌برا.
شایه‌نی گوتنیشه، كه پانێله‌كه راسته‌وخۆ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی زانكۆ ده‌گوازرایه‌وه.
ده‌قی وتاری به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆ:
میوانانی بەڕێز،
هاوکارانی یٔازیزمان لە زانکۆی گرۆنۆبڵ،
مامۆستا و قوتابییانی یٔازیزی زانکۆی سۆران،
یٔەم کاتەتان باش و داوای تەندرووستی باش بۆ هەمووتان دەکەم.
بەڕێزان:
یٔەمڕۆ یٔێمە بە یەکەوە کۆبووینەوەتەوە بۆ یٔەوەی لە دیداری هاوبەشی نێوان زانکۆی سۆران و بەشی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی گرۆنۆبڵ، باس لە بابەتێکی گرنگ و هەستیار بکەین، کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە لە سەردەمی یٔیدارەی سەرۆکی نوێی یٔەمریکا جۆ بایدن. بەدەر لە گرنگی بابەتەکە، هەر خودی یٔەو دیدارە کە کاری هاوبەشی نێوان دوو دامەزراوەی یٔەکادیمی کوردستان و فەڕەنسایە، مانایەکی گەورەی هەیە و ڕایەڵێکی دیکەی دۆستایەتی و پەیوەندی باشی نێوان هەردوو گەل و وڵات پیشان دەدات. لەم بارەیەوە بە خۆشحاڵییەوە لەم چالاکییە دەڕوانم.
یٔازیزان:
یٔاشکرایە یٔەو ناوچەیەی یٔێمە، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەمیشە ناوچەیەکی ستراتیژی گرنگ بووە لە سیاسەتی نێونەتەوەییدا. یٔەو ڕووداوانەی لێرە ڕوو دەدەن، بە تەنیا کاریگەرییان بەسەر سیاسەتی ناوچەکە نییە، بەڵکو ڕەنگدانەوە و لێکەوتەیان لەسەر سیاسەتی دونیا هەیە. لەم سۆنگەیەوە، بۆ یٔێمەی گەلی کوردستان هەمیشە گرنگ و پێویستە، کە بە وریاییەوە سەیری گۆڕانکارییەکانی یٔەو ناوچەیە بکەین و هەڵوەستەش لەسەر سیاسەتی زلهێزانی دونیا و دید و دونیابینییان بەرامبەر بەو ناوچەیە بکەین.
یٔەمڕۆ، لەم دیدارە گرنگەدا، گوێ لە کۆمەڵیک پسپۆڕ و لێکۆڵەر دەگرین، تا لە دیدگای جیاوازەوە سەردەمی جۆ بایدنمان بۆ شەنوکەو بکەن.
یٔەم جۆرە دیدارانە گرنگ و پێویستن بۆ یٔەوەی توێژەرانی کوردستان و توێژەرانی زانکۆ دیارەکانی دونیا پێکەوە کۆببنەوە و، بیر و بۆچوونەکانیان دەربارەی بابەت و پرسە هەستیارەکان یٔاڵوگۆڕ بکەن.
بە تامەزۆیی و گرنگییەوە لەم دیدارەدا بەشداری دەکەین و، هیوادارم مامۆستایان و قوتابییانی یٔازیزمان لە زانکۆی سۆران، بە گرنگییەوە لەم دیدارە بەشدار بن و گوێ لە شیکردنەوە و سەرنجەکانی یٔەو پسپۆڕانە بگرن، کە یٔەمڕۆ قسەکەری سەرەکین.
هەر شاد و تەندرووست بن
ده‌توانن بۆ دیتنی دیداره‌كه، كرته له‌سه‌ر ئه‌ئم لینكه بكه‌ن:
https://www.facebook.com/SoranUniversity/videos/301092651556479