وا بڕیاره رێكه‌وتی ٩ تا ١١ی ٢٠٢١، زانكۆی سۆران و شاری سۆران میوانداری كۆنفرانسێكی گه‌وره بكه‌ن.
ئه‌م كۆنفرانسه كه به میوانداری و هاوبه‌شی زانكۆی سۆران و زانكۆی سه‌نتراڵ فلۆریدای ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێ، بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ و به ئاماده‌بوونی زیاتر له ١٠٠ كه‌س به‌ڕێوه‌ده‌چێ و سه‌رنجی پرسه‌كانی تایبه‌ت به گه‌نجان و رێگاكانی چاره‌سه‌ركردن ده‌دات.
له وته‌یه‌كدا بۆ راگه‌یاندنی زانكۆی سۆران، "رایان سوار" قوتابی زانكۆی سۆران و یه‌كێك له ئاماده‌كارانی كۆنفرانسه‌كه، گوتی: ئه‌م كۆنفرانسه بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و تێیدا زیاتر له سه‌د كه‌س له سەرت ده‌توانن به‌شداری تێدا بكه‌ن.
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا، رایان گوتی، بۆ به‌شداریكردن له كۆنفرانسه‌كه، پێویسته ئاره‌زوومه‌ند له رێگه‌ی ئه‌پلیكه‌یشنێكه‌وه داواكاری به‌شداریكردنی پێشكه‌ش بكات و دواتر له كۆی داواكاران، سه‌د كه‌س هه‌ڵده‌بژێردرێن.
هه‌ر سه‌باره‌ت به به‌شدارانی كۆنفرانسه‌كه، رایان ئه‌وه‌شی ئاماژه پێدا، كه بێجگه له‌و سه‌د كه‌سه، تیمێكی ده كه‌سی هه‌ن، كه سه‌رۆكایه‌تی و به‌ڕێوه‌بردنی كۆنفرانسه‌كه‌یان له ئه‌ستۆیه.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا، رایان سوار گوتی، ئه‌وانه‌ی كه هه‌ڵده‌بژێردرێن بۆ كۆنفرانسه‌كه، خولێكی شه‌ش حه‌فته‌ییان له لایه‌ن زانكۆی سه‌نتراڵ فلۆریداوه پێده‌كرێت، كه بابه‌ته‌كانی چۆنیه‌تی گوتاردان و سه‌رنج خستنه سه‌ر كێشه‌كان و هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی ئاماده‌كردنی چاره‌سه‌ر، له‌خۆده‌گرێت.
سه‌باره‌ت به زمانی كۆنفرانسه‌كه‌ش، رایان گوتی، كه زمانی كۆنفرانسه‌كه زمانی ئینگلیزی ده‌بێت.
پێویسته ئه‌وه‌ش بگوترێ كه ئه‌م كۆنفرانسه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و هه‌روه‌ها رێكخراوی ئای رێكس، به ته‌واوی سپۆنسه‌ر كراوه.
بۆ زانیاری زیاتر و هه‌روه‌ها پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌پلیكه‌یشنه‌كه ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌م لینكه بكه‌ن: