رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی ١١ی ئه‌یلوولی ٢٠٢١، شاندێكی زانكۆی سۆران به سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز "د. شێروان شه‌ریف" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران و ئه‌ندامه‌تی به‌ڕێزان "د. سیروان جه‌بار ئه‌مین" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كارووباری زانستی و "د. رزگار سه‌عید" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كارووباری قوتابییان، به مه‌به‌ستی به‌شداری له كۆنفرانسێكی زانستی تایبه‌ت به شۆڕشی ئه‌یلول، سه‌ردانی زانكۆی دهۆكیان كرد.
پێویسته بگوترێ، كۆنفرانسه‌كه كه به ناونیشانی (شۆڕشی ئه‌یلول وه‌رچه‌رخانێكی مه‌زن له شۆڕشی سیاسی كورددا) بوو، له یادی شه‌ست ساڵه‌ی هه‌ڵگیرسانی ئه‌و شۆڕشه سازكرابوو.