له چوارچێوه‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و به مه‌به‌ستی ره‌خساندنی هه‌لی په‌ره‌پێدانی تواناكان بۆ قوتابییانی زانكۆی سۆران و، دوای ئه‌وه‌ی كه له ماوه‌ی رابردوودا له نێوان زانكۆی سۆران و زانكۆی ساپیێنزا له ئیتالیا، یاداشتێكی لێكگه‌یشتن واژۆكرا و به پێی ئه‌و یاداشته، كۆمه‌ڵێك بواری كاركردنی هاوبه‌ش دیاریكرابوون، له نویترین پێشهاتدا، دوو زانكۆ یه‌كێك له به‌نده‌كانی ئه‌و یاداشتی لێكگه‌یشتنه، كه په‌یوه‌سته به ئاڵوگۆڕی قوتابی له نێوانیان، جیبه‌جێ ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی ئه‌و پڕۆگرامه‌ی كه له لایه‌ن هه‌ردوو زانكۆوه دانراوه، بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ چه‌ند قوتابییه‌ك له نێوان هه‌ردوو زانكۆكه، ئاڵوگۆڕ ده‌كرێن.
له لێدوانێكدا بۆ راگه‌یاندنی زانكۆ "د. موزه‌فه‌ر سابیر" سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆگرامه‌كه له زانكۆی سۆران، سه‌باره‌ت به میكانیزمی جیبه‌جێكردن و مه‌رجه‌كانی ئه‌و پڕۆگرامه بۆ قوتابییانی زانكۆی سۆران، گوتی، هه‌موو قوتابییه‌كی زانكۆی سۆران بۆی هه‌یه داواكاری پێشكه‌ش بكات، به‌ڵام پێویسته هه‌ر قوتابییه‌ك كه داواكاری پێشكه‌ش ده‌كات و فۆرمه‌كه پڕده‌كاته‌وه، ئاستی زمانی ئینگلیزی له ئاستێكی زۆر زۆر باش‌دا بێت و پاشخانێكی ئه‌كادیمی زۆر باشیشی هه‌بێ. دواتریش به پێی تایبه‌تمه‌ندی قوتابییه داواكاره‌كان و راده‌ی گونجانیان له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌كان، به‌شدارانی پڕۆگرامه‌كه ده‌ستنیشان ده‌كرێن.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا و سه‌باره‌ت به رێ و شوینه‌كانی مانه‌وه و تێچووه‌كانی، سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆگرامه‌كه له زانكۆی سۆران گوتی، كرێی زانكۆ له ئه‌ستۆی زانكۆی ساپیێنزایە و هه‌رچی په‌یوه‌ستیشه به تێچووه‌كانی ژیانی قوتابی له‌و ماوه‌یه‌دا، ده‌كه‌وێته سه‌رشانی قوتابی بۆ خۆی. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه له‌و ماوه‌یه‌ی مانه‌وه‌دا، زانكۆی ناوبراو كۆرسێكی خۆڕایی بۆ فێربوونی زمانی ئیتالی بۆ قوتابی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
له رێگه‌ی ئه‌م فۆرمه‌وه، ده‌توانن خۆتان تۆمار بكه‌ن: