له درێژه‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه ئه‌كادیمییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، رێكه‌وتی ١٤/٩/٢٠٢١، تیمێكی شوێنه‌وارناسیی ئه‌ڵمانی به سه‌رپه‌رشتی "د. تیم کریگ" له زانكۆی کیل و "د. تۆبیاس هۆڵمز" له زانكۆی ماینتز، سه‌ردانی زانكۆی سۆرانیان كرد و له لایه‌ن به‌ڕێز"د. شێروان شه‌ریف قڕتاس" سه‌رۆكی زانكۆ، پێشوازی لێكرا.
له‌م سه‌ردانه‌دا، شاندی میوان وێڕای خۆشحاڵی خۆیان بۆ سەردانەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان، تیشکیشیان خستەسەر مەودای کارە هاوبەشەکانیان لەگەڵ زانکۆی سۆران و سەبارەت بە بەشێک لە کار و بەرنامەکانیان قسەیان کرد.
لە لایەن خۆشیەوە، بەڕێز سه‌رۆكی زانكۆ وێڕای به‌خێرهێنانی تیمه‌كه، پێداگری له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئه‌نجامدانی كاری هاوبه‌شی زانستی كرد و پشتیوانی خۆی و زانكۆی بۆ كاره هاوبه‌شه زانستییه‌كان (به تایبه‌ت له بواری شوێنه‌وار ناسی)، ئاڵوگۆڕی ئه‌زموونه‌كان، فێركردن و سه‌رپه‌رشتیكردنی قوتابییانی خوێندنی باڵا، ده‌ربڕی.
پێویسته بگوترێ له ئیستادا، دوو لایه‌ن به ئاماده‌یی تیمێكی زانستی پێکهاتوو له چه‌ند پسپۆڕێكی زانكۆكانی كیل، ماینتز، هاڵ، ستاڤانگه‌ر و حه‌فت پسپۆڕی زانكۆی سۆران، پێكهاتوو له حه‌فت مامۆستا، لێكۆڵه‌ر و قوتابی خوێندنی باڵای سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانستی، خه‌ریكی كاركردنن له‌سه‌ر دوو شوێنه‌واری مێژوویی ئه‌شكه‌وته‌ڕه‌ش و گه‌رده ده‌شت.
پێویسته ئه‌وه‌ش بگوترێ كه له ماوه‌ی رابردوودا، په‌یوندی و كاری به‌رده‌وام له‌نێوان سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانستی و ئه‌و ناوه‌ندانه‌دا هه‌بووه، به تایبه‌تی له بواری سه‌رپه‌رشتیكردنی قوتابییانی خوێندنی باڵا(ماسته‌ر و دكتۆرا).