ڕۆژی سێشه‌ممه، ١٨ جا‌نیوه‌ریی ٢٠٢٢، له‌سه‌ر بانگهێشتنامه‌ی زانكۆی تیشك، شاندێكی زانكۆی سۆران، كه پێكهاتبوون له هه‌ر یه‌كه له پ. د. سیروان زه‌ند، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباروی زانستی، د. هیمداد فه‌یسه‌ڵ، ڕاگری فاكه‌ڵتی یاسا، زانسته سیاسییه‌كان و به‌ڕێوه‌بردن و م. سالار سوار ، سه‌رۆكی به‌شی سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، سه‌ردانی زانكۆی ناوبراویان كرد.
له‌لایه‌ن هه‌ر یه‌ك له پ. د. عەبدولسەمەد سەڵاحەدین، سەرۆکی زانکۆ، د. فاتیح كورا، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی، پ. ی. د. موحه‌مه‌د ئۆزده‌میر، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری ئه‌كادیمی، د. موحه‌مه‌د ساڵح، سه‌رۆكی به‌شی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و دیبلۆماسی و م. كاروان شێروان، سه‌رۆكی به‌شی كارگێڕی كار پێشوازیان لێكرا.
دوای گفتوگۆیه‌كی تێروته‌سه‌ل، هه‌ردوو زانكۆ لێتێگه‌یشتنێكیان واژوو كرد، سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی خوێندنی باڵا / ماسته‌ر، له بواری په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و دیبلۆماسی، له زانكۆی تیشك، به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری زانكۆی سۆران.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی زانكۆی سۆران، له میانه‌ی ستراتیژییه‌تی زانكۆوه دێت، بۆ په‌ره‌پێدانی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری زانستی و فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه ئه‌كادیمی و زانستییه‌كان، له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی، به‌مه‌به‌ستی ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ گه‌شه‌ی زانستی و ئاڵوگۆڕكردنی توانا و شاره‌زاییه‌كان له بواری خوێندنی باڵادا.