ڕۆژی دووشەممە، ٢٨ی فێبریوەریی ٢٠٢٢، سیمپۆزیه‌مێك به ناونیشانی (ئیداره سه‌ربه‌خۆكان؛ ناناوه‌ندی كارگێڕی له هه‌رێمی كوردستان – پێویستیی كارگێڕ و ئاسته‌نگی یاسایی) بەڕێوەچوو. سیمپۆزیه‌مه‌كه لەلایەن فاکەڵتیی یاسا، زانسته سیاسییه‌كان و به‌ڕێوه‌بردنەوە ئامادەکاریی بۆ کرابوو و لە بنەڕەتدا پڕۆژەی توێژینەوەی مامۆستایەکی فاکەڵتییەکە بوو. لە سیمپۆزیه‌مه‌کەدا هەریەکە لە بەڕێزان هه‌ڵگۆرد شێخ نه‌جیب، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، قائیمقامه‌كانی هه‌ر چوار قه‌زای سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی ئیداری و کەسانی پسپۆڕ ئامادە بوون.
سەرەتای کارەکانی سیمپۆزیۆمەکە بە وتاری د. هیمداد فه‌یسه‌ڵ، ڕاگری فاکەڵتیی یاسا، زانسته سیاسییه‌كان و به‌ڕێوه‌بردن ده‌ستی پێكرد. دواتر پ. ی. د. شێروان شەریف قورتاس، سەرۆکی زانکۆ، وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تیایدا سەرەڕای بەخێرهێنانی میوانان و پانێڵیستەکان، باسی لە گرنگیی ئامانجی سیمپۆزیۆمەکە کرد. پاشان هه‌ڵگۆرد شێخ نه‌جیب سه‌په‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران وتارێكی پێشكه‌ش كرد و باسی لە گرنگیی ناناوەندێتیی کارگێڕی کرد. دواتر د. سۆران عه‌لی، توێژەر و مامۆستای زانکۆ، پرێزێنتەیشنێکی سەبارەت بە پڕۆژەی توێژینەوەکەی پەیوەست بە پێگەی یاسایی ئیدارە سەربەخۆکان، پێشكه‌ش كرد.
سیمپۆزیه‌مەکە لە دوو پانێڵ پێکهاتبوو؛ پانێڵی یەکەم بەڕێز م. ی. فه‌یسه‌ڵ سادق بەڕێوەی برد و هەریەکە لە بەڕێزان د. عوسمان عه‌لی وه‌یسی، ڕاوێژكار له په‌رله‌مانی كوردستان، پ. ی. د. مه‌ریوان سابیر، ڕاوێژكار له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و ئارا‌م جه‌مال سابیر چالاكوانی مه‌ده‌نی وەک پانێڵیست بەشداربوون. پانێڵی دووەمیش لەلایەن بەڕێز د. ئارا‌م نه‌بیه‌وه بەڕێوە برا و هەر یەکە لە بەڕێزان پ. ی. د. سامی جه‌لال، ڕاوێژكار له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌ندازیار دلاوه‌ر قوباد ئه‌حمه‌د، جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی ڕاپه‌ڕین و د. ئارا‌م نه‌جمه‌دین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی هه‌ولێر له كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن بەشدار بوون.
سیمپۆزیۆم کارەکانی خۆی بە پێشکەشکردنی ڕاسپاردەیەکی شەش خاڵی کۆتایی پێ هێنا کە بۆ چارەسەرکردنی چەند پرسێکی کارگێڕی و پڕکردنەوەی بۆشاییە یاساییەکان پێشکەشی لایەنی پەیوەندیدار کران.