ڕۆژی شەممە، ٢ی نیسانی ۲۰۲۲، کۆنفڕانسی مۆدێلی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکەوتووانە کۆتایی بە کارەکانی هێنا. کۆمیتەکانی کۆنفڕانس پێشنیازەکانی خۆیان خستە دەنگدانەوە و ڕەشنووسی پڕۆژە، پێشنیاز و چارەسەرییەکان پەسەند کران. ئەمە یەکەمجارە لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئەم کۆنفڕانسە بەڕێوە بچێت. لە ماوەی سێ ڕۆژدا، کۆنفڕانسی مۆدێلی نیشتیمانیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە زانکۆی سۆران بەڕێوەچوو. لە کۆنفڕانسەکەدا، زیاتر لە ١٠٠ قوتابی لە زانکۆکانی سۆران، هەرێمی کوردستان و عێراق بەشداربوون. بەشداربووان ڕۆڵی باڵیۆزی وڵاتانیان لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەگێڕا و لە دیدی ئەو وڵاتانەوە چارەسەریان بۆ کێشە جیهانییەکان پێشنیاز دەکرد.
لە دوایەمین ڕۆژی کۆنفڕانسەکەدا، بهشداربووان خۆشحاڵیی خۆیان بەرامبەر بهو پێشوازییه گهرموگوڕه دەربڕی كه لهلایهن زانكۆی سۆرانهوه لێیان كرا. ههروهها، سهرسامی خۆیان پیشاندا له بهڕێوهچوونی مۆدێلی نهتهوهیهكگرتووهكان له زانكۆی سۆران. بەشداربووان و میوانانی کۆنفڕانس خۆشحاڵ بوون بەوەی کە زانكۆی سۆران به شێوهیهكی كرداری پێشهنگایهتی رهوتی زانستی و ئهكادیمی لە هەرێمی کوردستان دهكات. ئەوان هەروەها ئومێدی بهردهوامی و سهركهوتنی زیاتریان بۆ قوتابیانی زانکۆی سۆران و ستافاکەی خواست.
کۆنفڕانسی مۆدێلی نەتەوە یەکگرتووەکان بە هاوبەشیی نێوان زانکۆی سۆران و زانکۆی سێنتراڵ فلۆریدای ئەمریکا و بە هاوکاریی حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و دامەزراوەی ئایرێکس، بەڕێوە چوو. لەم کۆنفڕانسەدا پێنج بابەتی سەرەکی تاوتوێ کران کە بریتی بوون لە: بەشداریی سیاسیی ژنان، وزەی خاوێن و نوێبووەوە، دەستگەیشتن بە پەروەردە و فێرکردن، گەشەدان بە ئابووریی گەنجان و دادپەروەریی بۆ قوربانیانی دەستی داعش.
كۆنفڕانسهكه جێی بایهخی لایهنه ناوخۆیی و ههرێمی و نێودهوڵهتییهكان بوو، ههر بۆیه لە سەر ئاستی میوانانی دەرەوە هەر یەکە لە بەڕێزان باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا، کۆنسوڵی ئەمریکا لە هەولێر، سەرۆکی نووسینگەی کەنەدا لە هەولێر، بەرپرسی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق - یۆنامی؛ لە سەر ئاستی میوانانی ناوخۆش هەر یەکە لە بەڕێزان بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بەرپرسی نووسینگەی دیپلۆماسی و سیاسەتی دەرەوەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ڕاوێژکارانی پێشکەوتوو لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی داد و دەیان میوانی دیکە، له ڕۆژی یهكهمی كۆنفڕانسهكه ئامادەبوون.
کۆنفڕانسی مۆدێلی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەزموونێکی فێربوونی ئەکادیمی دابین دەکات، ئەمەش لە ڕێگەی کۆپیکردنی نموونەیی پێکهاتە، پڕۆسە و کێشەکانی وڵاتانی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان. ئەمە دەرفەتێکی کەموێنەیە تا قوتابیان دەربارەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان شارەزایی پەیدا بکەن. هەروەها، ڕۆڵی نوێنەری ئەو وڵاتانە لە نەتەوە یەکگرتووەکان بگێڕن. هەروەها دەرفەتێکی باشە بۆ ئەو قوتابیانەی کە بە دوای فێربوونی زیاترن دەربارەی سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و کێشە جیهانییە هەنووکەییەکان. سەرەڕای هەموو ئەمانە، کۆنفڕانسەکە هەلێکی ناوازەیە بۆ ئەو قوتابیانەی کە دەیانەوێت تواناکانیان لە گفتوگۆ و وتاردان لە شوێنی گشتی و کارامەیی گفتوگۆدا باشتر بکەن.
جێی ئاماژە پێدانە پێشتر لە ۲۷ی نۆڤەمبەری ۲۰۲۱، بە میوانداریی و هاوبەشیی زانکۆی سۆران، کۆنفڕانسی پێشوەختەی مۆدێلی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەچوو. ڕاهێنانی پێویست بە بەشداربووان کرا و ئامادەکران بۆ کۆنفڕانسی سەرەکی مۆدێلی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە کۆتایی ئەم مانگەدا بەڕێوەدەچێت.
زانكۆی سۆران وەک ناوەندێکی ئەکادیمیی پێشەنگی کوردستانی، له سهر ئاستی ناوخۆیی و نێودهوڵهتی لە کێبڕکێدایە. پەیوەندیی و ههماههنگییهكی بههێز و تۆكمهی لهگهڵ زانكۆ، دامهزراوە و ڕێکخراوە ئهكادیمییه ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكان هەیە. لەم ڕووەوە، زانکۆی سۆران توانیویەتی بۆ یەکەمین جار کۆنفڕانسی مۆدێلی نەتەوە یەکگرتووەکان بهێنێتە هەرێمی کوردستان و عێراق. زانکۆی سۆران هەروەها ڕێخۆشکەر و پاڵپشت بووە بۆ قوتابییەکانی تا بتوانن شارەزایی نوێ ئەزموون بکەن و تواناکانیان لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی هاوبەشی پێبکەن. زانکۆی سۆران، سەرەڕای دووپاتکردنەوەی پاڵپشتییەکانی، هیوای سەرکەوتن بۆ کۆنفڕانسەکە و قوتابییە بەشدارەکانی دەخوازێت.