کۆنفڕانسەکە رۆژانی ٨و٩ی ئایار بەڕیوەدەچێت
لەگەڵمان بە بۆ کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی پەروەردە و فێرکردن بۆ ئاستی قوتابخانە (باخچە، بنەڕەتی، ئامادەیی) (ICET2022).
بابەتی ICET 2022: "بەهێزکردنی قوتابخانەکان لە ئامادەکردنی قوتابیان بۆ کارامەییەکانی ژیان"
کۆنفڕانسی ICET 2022 ڕووداوێکە کە قسەکەر و گوێگرەکان لە شوێنە جیاجیاکانەوە کۆدەکاتەوە. پێشکەشکردنی بابەتەکان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ دەبێت لەڕێی ڤیدیۆی پلاتفۆرمی کۆنفرانسەکەوە.
پێویستە کێ ئامادەبێت؟ ئەم کۆنفڕانسە بە پلە یەک گرنگە بۆ:
- ئەوانەی لە شوێنی فێرکردن و ڕابەرایەتیدان لە قوتابخانە و کۆلێژە گشتی و تایبەتەکان
- مامۆستای کاندید و ڕابەرە پەروەردەییە هیواخوازەکان
- ئەوانەی گرنگیدەرن بە خوێندنی نێودەوڵەتی و گەشەپێدانی پیشەیی مامۆستا و سەرکردایەتی پەروەردەیی
- نوێنەرانی وەزارەت یان حکومەت کە ڕاسپێردراون بە بەرەوپێشبردنی خزمەتگوزارییەکانی فێرکردن لە کۆمەڵگا
ڕاهێنەرانی مامۆستا و شارەزایانی پەروەردەیی و سەرکردەکانی کۆمەڵگای نێوخۆیی و نێودەوڵەتی لە ICET 2022 ئامادە دەبن.
خۆتۆمارکردن کۆتایی پێدێت: 27ـی نیسان
خۆت تۆماربکە بەخۆڕایی لەڕێی ئینتەرنێتەوە:
https://icet.stirlingschools.co.uk/participant.../
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکە:
https://icet.stirlingschools.co.uk/