لە ماوەی دوو ڕۆژدا دەیان توێژینەوەی قوتابیان پێشکەشکەش کران
ڕۆژی پێنجشەممە، ١٩ـی ئایاری ۲۰۲۲، كاره‌كانی دووه‌مین و دوایەمین ڕۆژی كۆنفڕانسی قوتابیی زانكۆی سۆران سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی هات. له ڕۆژی دووه‌مدا، كۆنفڕانسه‌كه لە کەمپەسی دێلیزیانی زانکۆ بەڕێوەچوو و توێژینەوەکانی قوتابیانی فاكه‌ڵتییه‌كانی په‌روه‌رده، ئاداب، زانست و ئه‌ندازیاری پێشکەش کران. سەرجەم بەش و بڕگەکانی کۆنفڕانس، لە ژێر چاودێریی پ. ی. د. شێروان شه‌ریف قوڕتاس، سه‌رۆكی زانكۆی سۆران، لیژنەی باڵای کۆنفڕانس و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ بەڕێوەچوو. كۆنفڕانسی قوتابی زانكۆ، ئەمساڵ لە ژێر درووشمی "به‌ربه‌سته‌كان تێكده‌شكێنین" و بە بەشداریی ٨٦ قوتابیی توێژەرەوە بەڕێوەچوو.
له فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده، شه‌ش پانێڵ به‌ڕێوه‌چوون؛ پانێڵی یه‌كه‌م: به به‌شداری هه‌ر یه‌كه له ئارام عه‌لی ڕه‌سول، ئاسیا عه‌لی ڕه‌سول، ڕۆناهی فیكری ڕه‌شید و لانه عه‌لی قادر و لەلایەن بەڕێز گوڵستان ڕەمەزان بەڕێوەبرا. پانێڵی دووەم: به به‌شداریی هه‌ر یه‌كه له هۆشه‌نگ حه‌سه‌ن حه‌مه‌د، ئه‌حمه‌د عومه‌ر عه‌دۆ، نه‌سیم خه‌لیل حوسێن و نازه‌نین سلیمان قادر و له‌لایه‌ن ناری ئیبڕاهیم خورشید بەڕێوەبرا. پانێڵی سییەم: بە به‌شداری ساینا که‌ریم حه‌مه‌د، ئیلاف قه‌سیم عه‌بدوڵا، محه‌مه‌د ڕەسول عه‌زیز و عومەر وەهاب ڕەشید و له‌لایه‌ن هێلین پشتیوان بەڕێوەبرا. پانێڵی چوارەم: به به‌شداری هه‌ر یه‌كه له ڕەیان ڕزگار مەحمود، ئەڤین ئەنوەر مسته‌فا و ژاڵە ڕۆمیل قادر و لەلایەن سومەیە قادر بەڕێوەبرا. پانێڵی پێنجەم: به به‌شداری زەیتون کاروان محه‌مه‌د، نارنج خزڕ حه‌مه‌د، نیان محه‌مه‌د عه‌بدوڵا و سه‌میر ئه‌حمه‌د حوسێن و لەلایەن بەڕێز دهۆک خدره‌وه بەڕێوەبرا. پانێڵی شەشەم و كۆتایی: به به‌شداری سورم زێڕۆ مستەفا ، هۆزان عه‌بدوڵا وسو، کەسرین ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ده‌مین و فاتیمە فەریق حاجی و له‌لایه‌ن بنار ئەمیره‌وه بەڕێوەبرا.
له فاكه‌ڵتیی ئاداب، چوار پانێڵ به‌ڕێوه‌چوون. له پانێڵی یه‌كه‌مدا: هه‌ر یه‌كه له زه‌یتوون ڕزگار سلێمان و شیرین یاسین، به‌شداربوون، له‌لایه‌ن عیماد ئه‌حمه‌د خه‌لیله‌وه به‌ڕێوه‌برا. پانێڵی دووه‌م: به به‌شداری مه‌حمود محه‌مه‌د عه‌یل، شه‌عبان ئیسماعیل ڕه‌شید، عه‌بدولكه‌ریم شاكر و سامرا كه‌ڕه‌م مسته‌فا و له‌لایه‌ن ماردین سه‌دره‌دین نووری به‌ڕێوه‌برا. پانێڵی سێیه‌م، به به‌شداری نه‌ورۆز وه‌یسی، جه‌واهر ئه‌سعه‌د، بێریتان مهاجر و نیان سلێمان، ڕێباز مه‌هدی، ئه‌رده‌وان ڕه‌حمان، ئایه‌ت سه‌عدی شه‌ریف و بوشرا تاڵی ئه‌حمه‌د و له‌لایه‌ن خه‌لیل سه‌لیم مه‌ولود به‌ڕێوه‌برا. پانێڵی چواره‌م: به به‌شداری محه‌مه‌د ڕزگار، باخان ئیبڕاهیم، محه‌مه‌د هه‌مزه، ستایش له‌تیف و مینا حازم و له‌لایه‌ن شوان ئه‌حمه‌د باپیره‌وه به‌ڕێوه‌برا.
سه‌باره‌ت به فاكه‌ڵتیی ئه‌ندازیاری، دوو پانێڵ به‌ڕێوه‌چوون؛ له پانێڵی یه‌كه‌مدا، هه‌ر یه‌كه له عه‌بدولسه‌لام ئه‌میر كه‌ریم، یوسف عومه‌ر مسته‌فا، ئوسامه یوسف عومه‌ر، بێوار ته‌حسین ئه‌حمه‌د، هه‌كار غازی، ئیسڕا سه‌یف، محه‌مه‌د هه‌ینی، هێلا عیسا تیایدا به‌شداربوون. پانێڵی دووه‌م: به به‌شداری به‌ناز ئیبڕاهیم، زینه نووره‌ددین، ڕابوون ڕێدار، مه‌نسوڕ نیزاڵ، به‌ڕێوه‌چوو.
له فاكه‌ڵتیی زانست، سێ پانێڵ به‌ڕێوه‌چوون. پانێڵی یه‌كه‌م: هه‌ر یه‌كه له عه‌لی سه‌عدی سلێمان، ڤینا خه‌لیل عه‌بدولواحید، بێریڤان تاهر حارس، دونیا به‌هرام كه‌ریم، منیر خه‌لیل ده‌روێش و یاقووب نادر عه‌بدوڵا تیایدا به‌شداربوون و له‌لایه‌ن سامی فەرمان میرزاوه به‌ڕێوه‌برا. پانێڵی دووه‌م: به به‌شداری بیلال عه‌لی عه‌بدوڵا، كاوه جه‌بار حه‌مه‌د، سه‌لما جادر مسته‌فا، هۆگر جه‌بار حاجی، سێوا فاڕووق محه‌مه‌د، بوشرا خه‌لیل ئیبڕاهیم، هاودەنگ عوسمان عه‌بدوڵا و خه‌وله مه‌عڕوف و له‌لایه‌ن ئاكام جاسم مسته‌فاوه به‌ڕێوه‌برا. پانێڵی سێیه‌م: به به‌شداری سه‌ردار ڕه‌شید فه‌تاح و محه‌مه‌د موه‌فه‌ق مه‌حموده‌وه به‌ڕێوه‌چوو، لەلایەن ئەمین محەمەدەوە بەڕێوەبرا.
لە ڕۆژی یەکەمدا، پانێڵەکانی تایبەت بە قوتابیانی فاکەڵتیی یاسا، زانستە سیاسییەکان و بەڕێوەبردن بەڕێوەچوون. پانێڵی یەکەم: لەلایەن ئورفه سه‌لیم سەعید بەڕێوەچوو کە هه‌ر دوو به‌شی یاسا و ژمێریاری ڕێكیان خستبوو. تیایدا هەریەکە لە قوتابیان گەردوون قاسم، شیلان تۆفیق، دلۆڤان بەحری سەبری و حەلیمە عەلی سەعید بەشداربوون. پانێڵی دووەمیش لەلایەن محه‌مه‌د سه‌لمان بەڕێوەچوو كه هه‌ر دوو به‌شی سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و به‌ڕێوه‌بردنی كار ڕێكیان خستبوو. تیایدا هەریەکە لە قوتابیان ڕەیان سوار، زەکیە سۆفی سلێمان، ئەمەل ئەحمەد شێخ، جەیلان عادل بەشداربوون.
لە دوایەمین بەش لە چالاکییەکانی کۆنفڕانس‌دا، له‌لایه‌ن پ. د. سیروان زه‌ند، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی سۆران بۆ كاروباری زانستی وتاری لیژنه‌ی باڵای كۆنفڕانس پێشكه‌ش كرا. له كۆتا بڕگه‌شدا پ. ی. د. شێروان شه‌ریف قورتاس، سەرۆکی زانکۆ، وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد؛ تیایدا سوپاسی لیژنه‌ی باڵای ئاماده‌كاری كۆنفڕانس و قوتابیانی به‌شداربوو، سه‌رپه‌رشتیارانی قوتابیان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی کرد کە هاریكار بوون بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانی هەشتەمین كۆنفڕانسی قوتابی.
كۆنفڕانسی قوتابیی زانكۆی سۆران، كۆنفڕانسێكی ساڵانه‌ی قوتابیانی زانكۆی سۆرانه. به به‌شداری قوتابیانی سه‌رجه‌م فاكه‌ڵتییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، تیایدا قوتابیان هه‌وڵ ده‌ده‌ن به توێژینه‌وه‌كانیان په‌نجه بخه‌نه‌ر سه‌ر پرسەکان و ڕێچاره‌ی پێویست بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێشنیاز بكه‌ن.