Sli

لێکتێگەیشتنی نێوان زانکۆکانی سۆران و کازان-ی ڕووسیا واژۆ کرا

 

شاندێکی باڵای زانکۆی سۆران سەردانی ڕووسیایان کرد. سەردانەکە لە سەر بانگهێشتی فەرمیی زانکۆی کازانی فیدراڵی لە ڕووسیا بوو. لەم سەردانەدا چەندین دەستکەوت بەدیهێنران؛ لەوانە: واژۆکردنی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی بەرهەمدار لە نێوان زانکۆی سۆران و زانکۆی کازان.

شاندی زانکۆی سۆران پێکهاتبوون لە هەریەکە لە بەڕێزان پ. ی. د. شێروان شەریف قورتاس، سەرۆکی زانکۆ، پ. د. سیروان جەبار ئەمین، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، د. جەمال ئیسماعیل کاک ڕەسول، ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری و د. کارمەند عەبدوڵا حەمد، ڕاگری فاکەڵتیی ئاداب. شاندەکە بە گەرمی لەلایەن بەڕێز د. تەمەرخان علیشێڤ (Dr. Timirkhan Alishev) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری پەیوەندییە ئەکادیمییەکان، د. لینار لاتیپۆڤ (Dr. Linar Latypov) ڕاوێژکاری پەیوەندییە نێوەدەوڵەتییەکان و د. ڤارفۆلمیڤ میخایل (Varfolomeev Mikhail) سەرۆک بەش پێشوازی کران. لە کۆبوونەوەکەدا هەردوو زانکۆ پرێزێنتەیشنی خۆیان سەبارەت بە زانکۆکانیان پێشکەش کرد و دوابەدوای گفتوگۆیەکی تێروتەسەل لێکتێگەیشتنێکی بەرهەمدار لە نێوان هەردوو زانکۆ واژۆکرا.

ڕێککەوتنەکە ڕۆژی ٢٥ی ئابی ٢٠٢٢ لە ڕووسیا واژۆ کرا و لە سەر بنەمای ئەو گفتوگۆیانە بوون کە ڕۆژی ١٢ی ئایاری ٢٠٢٢ لە سۆران ئەنجام دران. پێشتر وەفدێکی زانکۆی فێدراڵیی کازان بە مەبەستی بەشداریکردنیان لە یەکەمین سیمپۆزیەمی نێودەوڵەتیی زانکۆی سۆران بۆ نەوت و گاز سەردانی زانکۆی سۆرانیان کرد و دەستپێشخەریی واژۆکردنی یاداشتنامەیەکیان خستەڕوو.

زانکۆی فێدراڵیی کازان لە سەر ئاستی ڕووسیا سێیەم باشترین زانکۆیە. ساڵانە زیاتر لە دە هەزار قوتابی نێوەدەوڵەتی لە سەد وڵاتی جیاواز لەم زانکۆیە دەخوێنن.

هاوپێچ:

- وێبسایتی زانکۆی فێدراڵیی کازان:

https://kpfu.ru (https://kpfu.ru/)/

- لینکی هەواڵی سەردانی شاندی زانکۆی کازان بۆ زانکۆی سۆران لە وێبسایتی زانکۆی کازان:

https://eng.kpfu.ru/bez-rubriki/soran-university-visited-by-kfu-representatives (https://eng.kpfu.ru/bez-rubriki/soran-university-visited-by-kfu-representatives/)/

- لینکی هەواڵی سەردانی وەفدی زانکۆی سۆران بۆ زانکۆی کازان و واژۆکردنی لێکتێگەیشتن لە وێبسایتی زانکۆی کازان:

https://eng.kpfu.ru/bez-rubriki/memorandum-of-understanding-signed-with-soran-university (https://eng.kpfu.ru/bez-rubriki/memorandum-of-understanding-signed-with-soran-university/)/