ڕۆژی چوارشه‌ممه، ١٢ـی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢، یه‌كه‌مین دیداری زانكۆی سۆران بۆ پرسی میدیا به ناونیشانی 'ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی له سه‌رده‌می فره‌یی ڕاگه‌یاندنی نافه‌رمیدا' به‌ڕێوه‌چوو. دیداره‌كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سۆران سۆرانه‌وه ڕێكخرابوو و لە ژێر چاودێریی به‌ڕێز پ. ی. د. شێروان شه‌ریف قورتاس، سه‌رۆكی زانكۆی سۆران، بەڕێوەچوو. لەم دیدارەدا، ژمارەیەکی بەرچاو لە میدیاكاران، قوتابیان، مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و ئارەزوومەندانی بواری میدیا ئامادە بوون. بەڕێز کۆڤان عیززەت، راگەیاندنکاری دیاری دامەزراوەی میدیایی کوردستان٢٤، قسەکەری سەرەکیی دیدارەکە بوو.
بڕگه‌ی یه‌كه‌می دیداره‌كه، به پێشكه‌شكردنی وتاری بەڕێز پ. ی. د. شێروان شه‌ریف قورتاس، سه‌رۆكی زانكۆی سۆران، ده‌ستیپێكرد. وێڕای به‌خێرهێنانی میوانان و ده‌ستخۆشی له ڕێكخه‌رانی دیداره‌كه، ڕۆشنایی خسته‌سه‌ر گرنگی میدیا، په‌یوه‌ندیی نێوان میدیا و كار و كایه‌ی سیاسی و گرنگیی میدیای پڕۆفیشناڵ بۆ خزمەتکردن بە نیشتیمان و مرۆڤایەتی. هه‌روه‌ها، باسی له ڕۆڵی میدیای فه‌رمی و نافه‌رمی كرد له ئاڕاسته‌كردنی ڕه‌وتی ڕووداوه‌كان. پاشان تاوتوێی گرنگیی بوونی به‌شی زانستیی میدیای كرد له زانكۆدا، هیوای خواست له ئاینده‌د‌ا بتوانن ئه‌م ده‌رفه‌ته بڕه‌خسێنن و ئه‌م به‌شه زانستییە لە زانکۆی سۆران بكه‌نه‌وه.
له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌دا، بەڕێز كۆڤان عیززه‌ت، ڕاگه‌یاند‌نكار و پێشكه‌شكار له كوردستان ٢٤، باسی سه‌ربورده‌ی كاری میدیایی خۆی كرد. ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه كاری میدیایی و ڕاگه‌یاندن زیاتر به حه‌ز و خولیا و كار و ئه‌زموونی میدیاییه‌وه په‌یوه‌سته، بۆیه هه‌ر كه‌سێك ده‌یه‌وێت ببێته میدیاكار ده‌بێت ئەو حەزەی هەبێت و خۆی ئه‌م كاره ئه‌زموون بكات، ئه‌گه‌رچی كارێكی وا ئاسانیش نییه. دواتر چووه‌سه‌ر ئه‌و باسه‌ی كه ڕاگه‌یاندن و ده‌ركه‌وتن له میدیادا، زۆربه‌ی كات میدیاكار له قالب ده‌دات و به‌شێك له ئازادی و سه‌ربه‌ستییه‌كه‌ی لێ زه‌وت ده‌كات، بۆیه كاری میدیایی قورسایی خۆی هه‌یه، ئه‌وه‌ی خۆی بۆ ئه‌م بواره ته‌رخان ده‌كات ده‌بێت خه‌مڵاندنی بۆ بكات.
پانێڵی یه‌كه‌می دیدارەکە، به ناونیشانی: "گرنگیی میدیا له سه‌رده‌می هاوچه‌رخدا"، له‌لایه‌ن م. هۆشه‌نگ دارا، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سۆرانه‌وه به‌ڕێوه برا. هه‌ر یه‌كه له به‌ڕێزان پ. ی. د. ته‌حسین حه‌مه‌د سمایل، مامۆستا له به‌شی یاسا، له زانكۆی سۆران، سەبارەت بە "چوارچێوه‌ی یاسایی بۆ كاری میدیا و سۆشیال میدیا"، پ. ی. د. زوبێر ڕه‌سول، پسپۆری بواری سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، سەبارەت بە "گرنگیی میدیا بۆ كار و كایه‌ی سیاسی و ژیانی دیموكراسی"، د. ڕزگار سه‌عید، مامۆستا له به‌شی به‌ڕێوه‌بردنی كار، له زانكۆی سۆران، سەبارەت به: "ڕۆڵی سۆشیال میدیا له جوڵاندنی بازاڕ و زیادكردنی خواستی كڕیندا"، د. عه‌لی یوسف، ڕاگری فاكه‌ڵتیی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی سۆران، سەبارەت بە: "ڕاگه‌یاندن وه‌ك ئامرازێكی په‌روه‌رده‌یی به ده‌ست تاك و ده‌وڵه‌ته‌وه" و پ. ی. د. هه‌ژار ئەحمەد عەبدولغەفور، سه‌رۆكی به‌شی كوردی له زانكۆی سۆران، سەبارەت بە : "ڕۆڵی ڕاگه‌یاندن له یه‌كانگیریی نیشتیمانیدا" بابتەکانیان پێشکەش کرد.
پانێڵی دووه‌م به ناونیشانی "ته‌كنیكی كاری ڕاگه‌یاندن"، له‌لایه‌ن م. یادگار ئیسماعیل، سه‌رۆكی به‌شی ئینگلیزی، له زانكۆی سۆران به‌ڕێوه‌برا. هه‌ر یه‌كه له به‌ڕێزان م. هه‌ژار حه‌كیم، پسپۆری میدیا، سەبارەت بە "میدیای ئه‌لیكترۆنی هاوچه‌رخ: مۆبایل جۆڕنالیزم"، زه‌هرا سه‌مه‌د، هەواڵساز له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سۆران، سەبارەت بە: "گرنگیی ڕێنووس له نووسینی میدیاییدا"، زێبار عه‌زیز، ڕاگەیاندنکار له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سۆران، سەبارەت به: "چۆنیه‌تیی داڕشتنی بابه‌تی میدیایی" و وڵات موحسین، گرافیست له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سۆران، به سەبارەت: "گرنگیی دیزاین له گه‌یاندنی په‌یامی میدیاییدا" بابتەکانیان پێشکەش کرد.
دیداری زانکۆی سۆران بۆ پرسی میدیا کە لە ژێر ناونیشانی 'ڕاگەیاندنی فەرمی لە سەردەمی فرەیی ڕاگەیاندنی نافەرمیدا' بەڕێوچوو. دیدارەکە گفتوگۆی زۆری لە ناو ئامادەبوواندا درووست کرد. ژمارەیەکی بەرچاو لە کەناڵە میدیایەکان ئامادەی بوون و ڕاپۆرتی میدیاییان لە سەر ئامادە کرد و بە شێوەی ڕاستەوخۆ ڕووماڵیان کرد.
له‌چوارچێوەی دیدگا و ستراتیژی زانكۆی سۆرانه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سۆران، به ئه‌ركی پیشه‌یی خۆی زانی کە یه‌كه‌مین دیداری زانكۆی سۆران بۆ پرسی میدیا به‌ڕێوه ببات. زانكۆی سۆران، وەک دامەزراوەیەکی ئەکادیمی به بایه‌خێكی زۆره‌وه ده‌ڕوانێته ڕۆڵی میدیا لەگەیاندنی پەیامە زانستی و پەروەردەییەکان.