ڕۆژی یەکشەممە، ١٢ی شوباتی ٢٠٢٣، له زانكۆی سۆران دووه‌مین پێشانگای ساڵانەی كتێب کرایەوە. پێشانگاکەدا بە ئامادەبوونی بەڕێزان پ. ی. د. شێروان شەریف قورتاس، سەرۆکی زانکۆی سۆران، ھەڵگۆرد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ژمارەیەکی بەرچاو لە قوتابیان، مامۆستایان، فەرمانبەران و سەردانیکەران کرایەوە.
بڕیار وایە ئە‌م پێشانگایه بۆ ماوەی چوار ڕۆژ و ڕۆژانە لە کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانییەوە تا ٤ی پاشنیوەڕۆ بەردەوام بێت. لە پێشانگاکەدا چەندین ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنەوە به‌رهه‌مه‌كانیان نمایش کردووە. ئه‌م پێشانگایه هه‌لێكه بۆ قوتابیانی زانکۆ و خوێنەرانی ناوچەکە تا بتوانن له نزیكه‌وه ده‌ستیان به سه‌رچاوه متمانه‌پێكراوه‌كانی زانست و زانیاری بگات و له توێژینه‌وه‌كانیاندا سوودی لێ ببینن. هاوکات قوتابیانی دەرەوەی زانکۆ، خوێنەران و هاوڵاتیان و دانیشیوانی دەڤەرەکە دەتوانن سەردانی پێشانگاکە بکەن و دەرگای زانکۆ بە ڕوویاندا واڵایە.
پێشانگای كتێبئ زانکۆی سۆران، پێشانگایه‌كی ساڵانه‌یه، زانكۆی سۆران بە هاوکاریی دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوە ده‌یكاته‌وه. ئامانج له‌م پێشانگایه، نزیككردنه‌وه‌ی خوێنەران و قوتابیان و توێژەرانە له سه‌رچاوه و ژێده‌ری ئه‌كادیمی، زانستی و مه‌عریفی زیاتر، به‌مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندتركردنی هه‌گبه زانستییه‌كانیان.