ڕۆژی سێشەممە، ٢١ی شوباتی ٢٠٢٣، لە هۆڵی ئیساعیل بێشکچی، بەشی کوردیی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی سۆران، بە ناونیشانی: (زمانی دایک و ئاڵنگارییە بەردەوامەکانی) دیدارێكی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک، ساز كرد. دیدارەکە، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له میوان، مامۆستا، قوتابی، پسپۆڕ و شه‌یدایانی بواری زمان‌ناسی به‌ڕێوه‌چوو.
دیداره‌كه به پێشكه‌شكردنی وتارێك له‌لایه‌ن به‌ڕێز د. عه‌لی یوسف، ڕاگری فاكه‌ڵتیی په‌روه‌رده‌وه ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد. له سه‌ره‌تای وتاره‌كه‌یدا وێڕای ده‌ستخۆشی له ڕێكخه‌رانی دیداره‌كه، به‌ڕێزیان ڕۆشنایی خسته‌سه‌ر گرنگی ئه‌نجامدانی دیداری له‌م جۆره. هه‌روه‌ها، وتی: ئه‌ركی ناوه‌نده ئه‌كادیمی و زانستی و مه‌عریفییه‌كانه، به تێزه زانستی و به‌رهه‌مه ئه‌كادیمییه‌كانیان، پایه‌كانی زمانی دایک تۆكمه‌تر و په‌رێزه‌كه‌ی قایمتر بكه‌ن، چونكه دواجار زمان شوناس و ناسنامه‌ی هه‌ر گه‌لێكه.
دواتر پانێڵه‌كانی دیداره‌كه ده‌ستیان پێكرد، پانێڵی یه‌كه‌م به به‌شداریی هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان: پ. د. قه‌یس كاكل تۆفیق، به‌ناونیشانی: "زمانی كوردی له نێوان عه‌قڵییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و عه‌قڵیه‌تی ئایندا"، د. مسته‌فا ساڵح مسته‌فا، به‌ناونیشانی: "گرێی خۆبه‌كه‌مزانینی زمانی دایكله‌لایه‌ن خۆمانه‌وه (هۆكار و چاره‌سه‌ر)"، د. كه‌نعان سوباشی، به‌ناونیشانی: "ڕه‌وشا زمانێ كوردی ل باكورێ كوردستانێ و نه‌بوونا په‌یوه‌ندیێ د ناڤ به‌را كرمانجی سه‌روو و كرمانجی خواروو"، به‌ڕێوه‌چوو و له‌لایه‌ن به‌ڕێز د. مزه‌فه‌ر مسته‌فا ئیسماعیل، سه‌رۆكی به‌شی كوردیی فاكه‌ڵتیی په‌روه‌رده‌وه به‌ڕێوه‌برا.
پانێڵی دووه‌م به به‌شداریی هه‌ر یه‌كه له به‌ڕێزان: پ. ی. د. هه‌ژار ئه‌حمه‌د عه‌بدولغه‌فور، به ناونیشانی: "له لاسه‌نگییه‌وه بۆ هاوسه‌نگی ڕۆح و جه‌سته، خه‌سارناسی ڕوانگه‌ی بازاڕگه‌ریانه بۆ زمانی كوردی له سیسته‌می په‌روه‌رده و خوێندنی باڵادا"، م. ی. سه‌رباز مه‌جید عومه‌ر، به ناونیشانی: "ڕۆڵی ئه‌ده‌بی سه‌رزاری له پاراستنی زمانی دایكدا"، م. ی. به‌حری له‌تیف یه‌حیا، به ناونیشانی: "بایه‌خی زمانی دووه‌م له قوتابخانه تایبه‌ته‌كاندا"، م. ی. سیروان عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د، به ناونیشانی: گرنگیی خوێندن به زمانی دایک له قۆناغی سه‌ره‌تاییدا" و له‌لایه‌ن به‌ڕێز م. ی. بنار حوسێن ئه‌یوب، به‌ڕێوه‌برا.
دواتر به پرسیار و سه‌رنجی ئاماده‌بووان بابه‌ته‌كانی دیداره‌كه ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرا، ئاماده‌بووان گرێدانی دیداری له‌م جۆره‌یان به پێویست زانی، بۆ گه‌نگه‌شه‌كردنی پرسه گه‌رمه‌كانی ڕۆژ. له كۆتا بڕگەشدا، بڕوانامه‌ی به‌شداربوون به به‌شداربووان درا.