ڕۆژی چوارشەممە، ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٣، بەڕێز پ. ی. د. شێروان شەریف قورتاس، سەرۆکی زانکۆی سۆران لەگەڵ نوێنەرەکانی مامۆستایان کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ ڕۆڵی مامۆستایان، بەڕێزیان گوێی بۆ سەرنج، تێبینی و پێشنیاری ئامادەبووان گرت و پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ مامۆستایان دووپات کردەوە. ئامادەبووانیش سوپاس بەڕێز سەرۆکی زانکۆیان کرد بۆ پەرۆشی و خەمخۆری و ڕێکخستنی ئەم کۆبوونەوەیە. لە کۆتاییدا، بڕیاردرا کۆبوونەوەی لەم جۆرە بەردەوام بێت.