ڕۆژی چوارشەممە، ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٣، بەڕێزان پ. د. سیروان زەند، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و سەرۆکی لیژنەی باڵای بۆڵۆنیا، د. ڕزگار سەعید، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان، د. کارمەند عەبدوڵڵا حەمەد، ڕاگری فاکەڵتیی ئاداب و ئەندامانی لێژنەی باڵای بۆڵۆنیا، لەگەڵ سەرۆک و بڕیاردەری بەشەکان کۆبوونەوە. لەکۆبوونەوەکەدا، ڕوونکردنەوەی پێویست لەسەر ڕێککارە نوێیەکانی بۆڵۆنیا پڕۆسێس درا تا لەم وەرزە و ساڵانی داھاتوودا جێبەجێ بکرێت.