Slider

دیبەتێک سەبارەت بە بارودۆخی ئێران بەڕێوەچوو

 

 

ڕۆژی دووشەممە، ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٣، لە ھۆڵی ئیسماعیل بێشکچی، دیبەتێک بە ناونیشانی «ناڕەزایەتییەکانی ئێران: پاڵنەر و لێکەوتەکان» بەڕێوەچوو. دیبەیتەکە لەلایەن بەشی سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی فاکەڵتیی یاسا، زانستە سیاسییەکان و بەڕێوەبردن لە زانکۆی سۆران ڕێکخرا بوو. لەم جالاکییە زانستییەدا، ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و قوتابیان ئامادە بوون. 

 

دیبەیتەکە لەلایەن د. نیار مە‌حیەدین، مامۆستا لە بەشی سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بەڕێوەبرا و هەر یەک لە بەڕێزان پ. د. عوسمان ئەحمەد عەلی، پ. ی. د. عەبدولڕەحمان کەریم دەروێش، د. موحەمەد ساڵح مستەفا و د. پەروێز ڕەحیم قادر بابەتیان پێشکەش کرد.