ڕۆژی سێشه‌ممه، ٢٨ـی شوباتی ٢٠٢٣، له هۆڵی ئیسماعیل بێشكچی، سیمپۆزیۆمی نێوده‌وڵه‌تی: "سه‌ڵاحه‌ددینی ئه‌یوبی، سه‌ركرده‌یه‌ك بۆ هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان" به‌ڕێوه‌چوو. سیمپۆزیۆمەکە لەلایەن به‌شی مێژووی فاكه‌ڵتیی ئادابی زانكۆی سۆران. به‌ڕێزان پ. ی. د. شێروان شه‌ریف قورتاس، سه‌رۆكی زانكۆ، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ، به‌رپرسانی حكومی، حیزبی، ڕێكخراوه‌یی، شاره‌زایان و پسپۆرانی ئه‌كادیمی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایان، قوتابیان و مێوانان ئامادەی چالاکییەکە بوون.
سمپۆزیۆمه‌كه، به وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان و گوێگرتن بۆ مارشی نیشتمانی ده‌ستی پێكرد. دواتر له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆی سۆرانەوە، وتارێك پێشكه‌ش كرا، وێڕای به‌خێرهێنانی مێوانان، به‌ڕێزیان ده‌ستخۆشی له ڕێكخه‌رانی سیمپۆزیۆمه‌كه كرد. دواتر پ. ی. د. عه‌بدولواحید جه‌لال نووری، له زانكۆی ئیسلامیی نێوده‌وڵه‌تیی مالیزیا، وه‌ك قسه‌كه‌ری سه‌ره‌كیی سیمپۆزیۆمه‌كه وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد.
پاشان پانێڵی یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا هه‌ر یه‌كه له به‌ڕێزان پ. د. عه‌بدولحه‌كیم ئه‌حمه‌د خۆشناو، به‌ناونیشانی: "به‌ها باڵاكان له ڕه‌فتار و سیاسه‌تی سه‌ڵاحه‌ددینی ئه‌یوبی"، پ. د. ناسڕ جاسم، به‌ناونیشانی: "سه‌ڵاحه‌ددینی ئه‌یوبی له ڕووداوه مێژووییه‌كان و ڕۆهه‌ڵاتناسی به‌ڕیتانی، جۆناسان فلیپس و دۆناڵد ڕیتچارد وه‌كو نموونه"، پ. د. كه‌ڕه‌ڤان موحه‌ممه‌د ئامیدی، به‌ناونیشانی: "پێگه‌یێ سوڵتان سه‌ڵاحه‌ددین ئه‌یوبی دسێگۆشه‌یا قورلتاركه‌رێن چه‌رخیدا" و پ. د. عوسمان هه‌ڵه‌بجه‌یی، به‌ناونیشانی: "سه‌ڵاحه‌ددینی ئه‌یوبی له ویژدانی بیرمه‌نده ئازاده‌كاندا" به‌شداربوون و له‌لایه‌ن پ. ی. د. هه‌مزه كاكه‌یاسین به‌ڕێوه‌برا.
پانێڵی دووه‌م به به‌شداری به‌ڕێزان پ. د. هاشم ئه‌یوبی، به‌ناونیشانی: "ڕه‌هه‌نده جیهانی و مرۆییه‌كانی كه‌سایه‌تیی سه‌ڵاحه‌ددینی ئه‌یوبی"، پ. د. فه‌رسه‌ت مه‌ڕعی، به‌ناونیشانی: "سه‌ڵاحه‌ددینی ئه‌یوبی و هۆكاره‌كانی كوشتنی فه‌یله‌سوف سه‌هره‌وه‌ردی – توێژینه‌وه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌یی شیكارییه"، م. ئه‌بوبه‌كر كاروانی، به‌ناونیشانی: "سه‌ڵاحه‌ددین و ناسیۆنالیزمی كوردی" و د. نه‌دیم ئه‌بوخه‌له‌ف، به‌ناونیشانی: "ڕۆڵی سیاسیانه‌ی كورد له فه‌ڵه‌ستین" به‌ڕێوه‌چوو، له‌لایه‌ن م. ئاڕاڕاته‌وه به‌ڕێوه‌برا.
پانێڵی سێیه‌م به به‌شداری به‌ڕێزان پ. د. ئاكۆ بوڕهان موحه‌ممه‌د، به‌ناونیشانی: "ڕۆڵی ڕۆشنبیری سه‌ڵاحه‌ددین"، پ. د. كه‌یوان ئازاد ئه‌نوه‌ر، به‌ناونیشانی: "كورد چی له ئه‌زموونی سه‌ڵاحه‌ددین فێربووه؟" د. كامه‌ران عه‌لی فه‌تحوڵڵا، به‌ناونیشانی: "ڕه‌هه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و گرنگیی سوڵتان سه‌ڵاحه‌ددین و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی" و د. ئه‌مین دۆسكی، به‌ناونیشانی: "هه‌بوونا كوردی دده‌وله‌تا سه‌ڵاحه‌ددینێ ئه‌یوبی" به‌ڕێوه‌چوو و له‌لایه‌ن م. سیهاد ئه‌سعه‌ده‌وه به‌ڕێوه‌برا.
دواتر سیمپۆزیۆمه‌كه به پرسیار و سه‌رنج و ڕوونكردنه‌وه‌ی ئاماده‌بووان ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرا. له كۆتاییشدا ڕاسپارده‌كانی سیمپۆزیۆمه‌كه له‌لایه‌ن د. بژار عوسمان ئه‌حمه‌ده‌وه خوێنرانه‌وه و پاشان بڕوانامه‌ی به‌شداربوون به به‌شداربووانی سیمپۆزیۆمه‌كه به‌خشرا.