ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢ی٣ی ٢٠٢٣، کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ لە هۆڵی ئیسماعیل بێشکچی، سەرۆکایەتیی بەشی زمانی عەرەبی فاکەڵتیی ئادابی زانکۆی سۆران، بە ئامادەبوونی بەڕێز: "د. کارمەند عەبدوڵا" ڕاگری فاکەڵتی ئاداب، بەهاوبەشی لەگەڵ سەنتەری "دیانای ڕۆشنبیریی ئاشووری" سمیناریکی بەناونیشانی: (اللغات السامية، الشقيقتان المتجانستان، السريانية والعربية) بۆ بەڕێز "د. روبین بیت شموئیل" ڕێکخست.
لە سمینارەکەدا، ژمارەییەکی بەرچاو لە مامۆستایان و قوتابییانی بەشەکە بەشداربوون، هاوکات چەند کتێبێکیش بەسەر ئامادەبوواندا دابەشکران، لەکۆتاییدا بە پرسیار و سەرنجەکان سمینارەکە دەوڵەمەندترکرا.