ڕۆژی دووشه‌ممه، ٦ـی ئاداری ٢٠٢٣، له هۆڵی د. فرسه‌ت سۆفی، هه‌ریه‌كه له فاكه‌ڵتیی په‌روه‌رده و فاكه‌ڵتیی زانستی زانكۆی سۆران، سیمپۆزیۆمێكی نێوده‌وڵه‌تییان به‌ناونیشانی: (داهاتووی ئاسایشی خۆراك له هه‌رێمی كوردستان) ساز كرد. سیمپۆزیۆمه‌كه به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان پ. ی. د. شێروان شه‌ریف قوڕتاس، سه‌رۆكی زانكۆی سۆران، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ، د. عه‌لی ڕه‌شید خۆشناو، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایان، قوتابیان و مێوانان به‌ڕێوه‌چوو.
سیمپۆزیۆمه‌كه به وه‌ستان بۆ به‌رزڕاگرتنی یادی ڕاپه‌ڕینی گه‌لی كوردستان و گیانی پاكی شه‌هیدان، له‌گه‌ڵ گوێگرتن بۆ ماڕشی نیشتمانی ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد. دواتر به‌ڕێز پ. ی. د. شێروان شه‌ریف قورتاس، سه‌رۆكی زانكۆ، وتارێكی پێشكه‌ش كرد، وێڕای به‌خێرهێنانی ئاماده‌بووان و مێوانان، ئه‌وا ده‌ستخۆشی له هه‌ر دوو فاكه‌ڵتیی په‌روه‌رده و زانست كرد، كه ئه‌ركی ڕێكخستنی ئه‌م سیمپۆزیۆمه‌یان له ئه‌ستۆ گرتووه. هه‌وه‌رها، ده‌ستخۆشی له ستافی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ڕاگه‌یاندن، خزمه‌تگوزاری و ئایتی زانكۆ كرد، كه شه‌ونخونی ده‌كه‌ن له پێناو سه‌رخستنی كار و چالاكی و ڕێوڕه‌سمه‌كانی زانكۆ.
پاشان پانێڵه‌كانی سیمپۆزیۆمه‌كه ده‌ستیان پێكرد. پانێڵی یه‌كه‌م به به‌شداری هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان: پ. د. یوسف بەرزنجی، د. مه‌هاباد سه‌عدی عه‌لی، د. موحه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د (لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی فاو) به ڕێوه‌چوو، له‌لایه‌ن پ. ی. د. ئه‌بوبه‌کر حه‌سه‌ن حه‌مه‌ده‌وه به‌ڕێوه‌برا. پانێڵی دووه‌میش به به‌شداری هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان: پ. ی. د. دارا موحه‌ممه‌د جه‌میل، پ.ی.د. جاسم موحه‌ممه‌د عه‌بدۆ، پ. د. کاوە عه‌بدولکه‌ریم عه‌لی به‌ڕێوه‌چوو، له‌لایه‌ن د. جگەر عه‌زیز عه‌لی به‌ڕێوه‌برا. پانێڵی سێیه‌میش له‌لایه‌ن د. عه‌لی ڕه‌شید خۆشناو، پ. ی. د. ڕێبەر فه‌تاح، م. شەیما جه‌مال کوێخا، د. ئومێد سه‌فه‌ری به‌ڕێوه‌چوو، له‌لایه‌ن م. کەیوان ئەمجدیانه‌وه به‌ڕێوه‌برا. دواتر بە سەرنج و پرسیاری ئامادەبووان سیمپۆزیۆمەکە دەوڵەمەندتر کرا. له كۆتاییدا، بڕوانامه‌ی به‌شداربوون له‌لایه‌ن به‌ڕێز د. ڕزگار سه‌عید، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابیانه‌وه به به‌شداربووانی سیمپۆزیۆمه‌كه به‌خشرا.