ڕۆژی دووشه‌ممه، ٦ـی ئاداری ٢٠٢٣، لە هۆڵی بێشكچی، له به‌شی مێژووی فاكه‌ڵتیی ئادابی زانكۆی سۆران، له ڕێوڕەسمێکدا، کتێبی "جوڵانەوەی خەلیل خۆشەوی لە ئەرشیفەکانی بەریتانی، تورکی و عێراقیدا" ناسێنرا. كتێبه‌كه له‌لایه‌ن به‌ڕێزان: (د. بژار عوسمان ئەحمەد و م. ڕۆژ عەبدولڵا عادل ئەرگۆشی) نووسراوه. له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌كه‌دا به‌ڕێزان پ. ی. د. شێروان شەریف قورتاس، سەرۆکی زانکۆی سۆران، به‌شێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایان، قوتابیان، مێوانان، ئاماده‌بوون.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه، پانێڵێك بۆ هه‌ردوو نووسه‌ری ناوبراو ڕێكخرا، پانێڵه‌كه له‌لایه‌ن به‌ڕێز م. ڕێباز دلاوه‌ره‌وه به‌ڕێوه‌برا. له پانێڵه‌كه‌دا ڕووناكی خرایە سەر قۆناغە جیاوازەکانی جوڵانەوەی خەلیل خۆشەوی و کاریگەرییە ناوەخۆیی و دەرەکییەکان لەسەر جوڵانەوەكه. دواتر له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی به‌شی مێژووه‌وه قه‌ڵغانی ڕێزلێنان به‌خشرایه ده‌سته‌ی ئینسایكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان، كه ئه‌ركی به‌چاپ گه‌یاندنی كتێبه‌كه له ئه‌ستۆگرتبوو. له‌كۆتاییدا كتێبه‌كه به واژۆی نووسه‌ران پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرا.