لە زانکۆی سۆران، یەکەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی بهشی یاسای فاکەڵتیی یاسا، زانستە سیاسییەکان و بەڕێوەبردنی، سەبارەت بە پرسە یاساییە نوێیەکان، بەڕێوەچوو. کۆنفڕانسەکە بەشی یاسای فاکەڵتیی یاسا، زانستە سیاسییەکان و بەڕێوەبردنی زانکۆی سۆران بە هاوبەشیی بەشی یاسا لە کۆلێژی یاسا و ڕامیاریی زانکۆی نەورۆز، به سپۆنسهری ڕێكخراوی متمانه، لە ژێر دروشمی "یاسا ئاوێنەی کۆمەڵگەیە"، سازکرا.
کۆنفڕانسەکە ڕۆژانی ٨ و ۹ـی ئاداری ۲۰۲۳، بەڕێوەچوو. ڕۆژی چوارشەممە کۆنفڕانسەکە دەستی بە کارەکانی کرد. ھەر یەکە لە بەڕێزان د. عەبدولفەتاح عەبدولڕەزاق، بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانست، پ. ی. د. شێروان شەریف قورتاس، سەرۆکی زانکۆی سۆران، پ. د. عەبدولوەھاب خالید موسا، سەرۆکی زانکۆی نەورۆز، ھەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەرپرسانی حکومی، حیزبی، ڕێکخراوەیی، ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان، قوتابیان، مێوانان لەکۆنفڕانسەکەدا ئامادەبوون. كۆنفڕانسهكه به وهستان بۆ ڕێزگرتن له گیانی پاكی شههیدان، لهگهڵ گوێگرتن بۆ ماڕشی نیشتمانی دهستی بهكارهكانی كرد. له بڕگهی دووهمی كۆنفڕانسهكهدا بهڕێز د. هیمداد فەیسەڵ، ڕاگری فاکەڵتیی یاسا، زانستە سیاسییەکان و بەڕێوەبردن لە زانکۆی سۆران، هاوکات سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنفڕانس، وتارێکی پێشکەشکرد. لە بەشێکی وتارەکەیدا وتی: "ئەم کۆنفڕانسە زانستییە بەرهەمی زیاتر لە شەش مانگ کارکردنی تیمەکانمانە. لەم ماوەیەدا، ۱۳۰ پوختەی توێژینەوە بە دەست لیژنەی کۆنفڕانس گەیشتووە. دوای پڕۆسەی هەڵسەنگاندنی زانستیی ورد، ۳٨ توێژینەوە پەسەندکران و لەوانەش ۳۱ توێژینەوە لە ماوەی دوو ڕۆژی کۆنفڕانسدا پێشکەش دەکرێن. تیایدا ۱٦ توێژینەوە نێودەوڵەتین و ۱٥ توێژینەوەش ناوخۆیین".
دواتر، وتارێک لە لایەن بەڕێز پ. ی. د. شێروان شەریف قورتاس، سەرۆکی زانکۆی سۆران پێشکەشکرا. لە وتارەکەیدا وێڕای دەستخۆشی لە ئامادەکارانی کۆنفڕانس وتی: "جێگەی خۆشحاڵییە کە زانکۆی سۆران ئەرکی خانەخوێی و میواندارییەکەی لە ئەستۆ گرتووە". هەروەها، بهڕێزیان وتی: "زانکۆی نەورۆز پشکدارێکی سەرەکییە و نیوەی ئەرکی داراییشی لە ئەستۆ گرتووە.".
پاشان، بەڕێز پ. د. عەبدولوەهاب خالید مووسا، سەرۆکی زانکۆی نەورۆز وتارێکی پێشکەشکرد. لە وتارەکەیدا وتی: "دەستپێشخەریی زانکۆی سۆران بەرز دەنرخێنین و دڵخۆشین بە کاری هاوبەش، بە تایبەت کاری کەم وێنە و گرنگی لەم شێوەیە".
دواتر، بەڕێز د. عهبدولفهتاح عهبدولڕهزاق، بریكاری وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی وتارێكی پێشکەش کرد. تیایدا دەست خۆشی و پیرۆزبایی لە هەردوو زانکۆی سۆران و زانکۆی نەورۆز کرد بۆ ئەنجامدانی کۆنفڕانسەکە. هەروەها، بهڕێزیان وتی: "ڕێکخستن و ئەنجامدانی کۆنفڕانسی زانستی، کات و ماندووبوون و تێچوویەکی زۆری پێویستە و یەکێکە لە چالاکییە گرنگەکان کە پێویستە لە سەرجەم زانکۆکان ئەنجام بدرێت. پێویستە کۆنفڕانسەکان لە خزمەت کۆمەڵگەدا بن." هاوکات، بەڕێزیان دەستخۆشی لە زانکۆی سۆران کرد کە هەمیشە پێشەنگ بووە لە دەستپێشخەری و ئەنجامدانی چالاکی ئاستبهرزی لەم شێوەیە.
ڕۆژی یەکەمی کۆنفڕانسەکە سێ پانێڵی لەخۆگرتبوو. پانێڵی یەکەمی کۆنفڕانسەکە لە لایەن بەڕێز پ. د. محەممەد سلێمان ئەحمەد، وتاردەری سەرەکی پانێڵ، بەڕێوەبرا. تیایدا هەریەکە لە بەڕێزان: پ. ی. د. سدقی موحەممەدئەمین عیسا، د. ڕەشاد توام، د. ڕەزا مەحموود عەبد و د. موحەممەد فەتحی موحەممەد ئەبو عەنین بەشداربوون.
پاشان، وتارێک لە لایەن وتاردەری سەرەکی پانێڵی دووەم لە لایەن بەڕێز پ. محەممەد ئێحسانهوه پێشکەشکرا. پانێڵی دووەم، لە لایەن پ. ی. موئەیەد عەتاب بەڕێوەبرا. تیایدا هەریەکە لە بەڕێزان: پ. دێرمۆت جاهیل، سیتی فاتیمە ئەزەهرا، سافی لی هوی یی، د. جینگ وانگ، د. نەبیل ئەلسەبهاوی، پ. ی. عیمران ئەسڵان و پ. ی. بەهادین فەقێ بەشداربوون.
پاشان، پانێڵی سێیەم لە لایەن بەڕێز پ. د. دانا عەبدولکەریم سەعید بەڕێوەبرا. تیایدا هەریەکە لە بەڕێزان: د. مەحموود ئەبوسەوی، پ. ی. د. عوسمان عەلی وەیسی، م. ی. حەسەن مستەفا حوسێن، م. د. زینە سالم موحەممەد، م. د. منیر حەموود دەخیل، پ. ی. د. سۆز حەمید مەجید و م. ی. ئیبراهیم موحەممەد حاجی بەشداربوون.
ڕۆژی دووەمی کۆنفڕانسەکە چوار پانێڵی لەخۆ گرتبوو. لە سەرەتادا، وتارێک لە لایەن بەڕێز پ. د. ڕەفیق کۆرکوسوز، وتاردەری سەرەکی پانێڵ پێشکەشکرا. دواتر پانێڵی یەکەم لە لایەن د. وەعدی سلێمان بەڕێوەبرا. تیایدا هەریەکە لە د. مەحموود شەریف، د. ئەمهیدی محەممەد شیبانی، د. ڕانا مسباح عەبد موحسین و پ. د. عەدی تلفاح محەممەد دەوری بەشداربوون.
پاشان، پانێڵی دووەم لە لایەن بەڕێز پ. ی. د. دڵشاد عەبدولڕەحمان بەڕێوەبرا. تیایدا هەریەکە لە بەڕێزان: پ. د. دانا عەبدولکەریم سەعید، م. ی. هێمن حسێن حەمەدئەمین، پ. سەعد ساڵح شکتی جبوری، پ. ی. د. ئیقبال عەبد عەباس، د. باسم موحسین نایف، پ. ی. د. مەجید مەجهول دەروێش و د. یوسڕا حەسەن قەساس بەشداربوون.
دواتر، پانێڵی سێیەم لە لایەن بەڕێزپ. ی. د. تەحسین حەمەد سمایل بەڕێوەبرا. تیایدا هەریەکە لە بەڕێزان: پ. ی. د. تالب برایم سلێمان، د. بژار عەبدوڵا ئەحمەد، جەوهەر عەبدوڵا مەولود، پ. د. سەعد ڕەبیع عەبدولجەبار، پ. د. عەلی عەبدولعالی، پ. د. عیسا موعیزە و پ. ی. موئەیەد کەمال حەتاب بەشداربوون.
پاشان، له سهرهتای دهستپێكی پانێڵی چوارهم، بەڕێز پ. د. مەجید خدر سەبعاوی وتارێكی وهك وتاردهری سهرهكی پێشکەش کرد. دواتر پانێڵی چوارەم دهستی پێكرد، به بهشداری هەریەکە لە بەڕێزان: پ. د. وەسام نیعمەت ئیبراهیم سەعدی، ئەحمەد بەیاز، پ. ی. د. محەممەد حەسەن مەرعی، د. زیاد نازم جاسم، پ. ی. شەمسەددین عەزیز ساڵح و م. ی. عەزیز یاسین عەزیز بهڕێوهچوو و لە لایەن پ. ڕەفیق کۆرکوسوز بەڕێوەبرا. لهكۆتایی ههر پانێڵێكدا به پرسیار و سهرنج و ڕوونكردنهوهی ئامادهبووان، بابهتهكان دهوڵهمهندتر دهكران. لە کۆتا بڕگەی کۆنفڕانسەکەدا بڕوانامەی بەشداربوون بەسەر بەشداربووندا دابەشکرا.
کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی "پرسە یاساییە نوێیەکان"، یهكهمین كۆنفڕانسی بهشی یاسای فاكهڵتیی یاسا، زانسته سیاسییهكان و بهڕێوهبردنه له زانكۆی سۆران، بههاوبهشی لهگهڵ بهشی یاسای فاكهڵتی یاسا و ڕامیاریی زانكۆی نهورۆز، سپۆنسهری ڕێكخراوی متمانه، سازكرا. ئامانج لهم كۆنفڕانسه فهراههم كردنی دهرفهت بوو بۆ توێژەرانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی كه دیدگا و بۆچوونەکانیان دهربارهی پرسه یاساییه نوێ و هاوچهرخهکان بخهنهڕوو، چارەسەری گونجاویان بۆ پێشنیار بكهن. توێژینهوهكان به ههرسێ زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی پێشكهش كران.