"سەنتەری تاقیکردنەوەی Pearson لە زانکۆی سۆران لە ڕووی دیزاین و کوالیتی جێبەجێکردن، لە باشترین سەنتەرەکانی تاقیکردنەوەی جیهانە، کە سەر بە دەزگای Pearson بێت".
ئه‌مه وته‌ی نوێنه‌ری ده‌زگای "پێرسن"ه له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری پێرسن له زانكۆی سۆران.
سه‌نته‌ری "پێرسن"ی زانكۆی سۆران، له رێكه‌وتی ٩/٦/٢٠١٤، ده‌ستیكردووه به‌كاركردن بۆ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی زمانی ئینگلیزی ئه‌كادیمی (PTE ACADEMC).
له‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت به‌شداری بكات به مه‌رجێك ته‌مه‌نی له ١٦ ساڵ بچووكتر نه‌بێت. دوای ئه‌وه‌ی به‌شدار بوو خۆی ناونووس ده‌كات ده‌بێت له رۆژی دیاری كراودا، له سه‌نته‌ر ئاماده‌بێت بۆ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كه، كه له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا ئه‌نجامه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێته‌وه:"
"نینۆس فوڕات"، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری پێرسن له زانكۆی سۆران، به ماڵپه‌ڕی زانكۆی سۆرانی راگه‌یاند كه "تاقیكردنه‌وه‌ی پێرسن تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوی جیهانییه و له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری زانكۆكانی جیهاندا باوه‌ڕی پێده‌كرێت و وه‌ك تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ستاندارد چاوی لێده‌كرێ، وه‌كو : به‌ریتانیا، ئوستڕاڵیا، كه‌نه‌دا و به‌شێكی زۆر له زانكۆ ناوداره‌كانی ئه‌مریكا. كه هه‌ر له ڕێگه‌ی بڕوانامه‌ی ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌وه، قوتابیان جگه له وه‌رگرتنی قبوڵی زانكۆكان، بۆ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی "ڤێزه"ش سوودی لێ وه‌رده‌گیرن.
"نینۆس" له درێژه‌ی وته‌كانیدا گووتی: تاقیكردنه‌وه‌ی (PTE Academic) له رۆژانی دووشه‌ممه‌و سێ شه‌ممه‌و چوار شه‌ممه‌دا، ئه‌نجام ده‌درێت و بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ش كه له به‌شداربوو وه‌رده‌گیرێت، 210 دۆلاری ئه‌مریكیه.
زانكۆی سۆران به‌م ده‌سكه‌وته‌ی ده‌روازه‌یه‌كی نوێی به رووی جیهاندا كرده‌وه و ده‌سكه‌وتێكی نوێی خسته‌سه‌ر ده‌سكه‌وته‌كانی ریفۆرمی خوێندن و گه‌شه‌پێدانی خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستان، كه ده‌تواندرێت بۆ خوێندنی باڵا له‌ناوه‌وه‌ی هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم سوودی لێوه‌ر بگیرێ، به تایبه‌تی كه ئێستا پڕۆسه‌یه‌ك به ناوی تواناسازی له ئارادایه و ساڵانه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له قوتابییانی كورد سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی درێژه‌دان به خوێندن.
شایه‌نی باسه ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوی جیهانییه و بۆ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی قبوڵی له زانكۆكانی جیهان و هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی ڤیزه، ئاسانكاری پێویست ده‌كات.
ئاماژه:
تاقیكردنه‌وه‌ی زمان "پێرسن" یه‌كه‌یه‌كه له گروپی Pearson PLC ، كه گه‌وره‌ترین كۆمپانیای جیهانه، له بواری په‌روه‌رده و چاپ و چاپه‌مه‌نیدا كارده‌كات. هه‌روه‌ها گه‌وره‌ترین ناوه‌ندی به چاپ گه‌یاندنی نێوده‌وڵه‌تیشه. تاقیكردنه‌وه‌ی "پێرسن" تایبه‌ته به هه‌ڵسه‌نگاندن و سه‌لماندنی توانستی ئه‌و به‌كارهێنه‌رانه‌ی زمانی ئینگلیزی، كه زمانی دایكییان ئینگلیزی نییه، تاقیكردنه‌وه‌كه له سێ به‌ش پێك دێت، كه بریتین له PTE ئه‌كادیمیی ، PTE گشتی، PTE فێرخوازانی سه‌ره‌تایی.
تاقیكردنه‌وه‌كان له‌سه‌ر بنچینه‌ی چه‌ند سیناریۆیه‌ك ده‌بن، كه به فه‌رمی له لایه‌ن QCA بریكاری گه‌شه‌پێدانی په‌یڕه‌و و جۆریی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی به‌ریتانی و هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ Edexcel گه‌وره‌ترین ده‌سته‌ی تاقیكردنه‌وه له به‌ریتانیا، ناسراوه. ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه به شێوه‌ی ئۆنلاین له ڕێگه‌ی كۆمپیوته‌ره‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
تاقیكردنه‌وه‌ی "PTE Academic" تایبه‌ته به تاقیكردنه‌وه‌ى تواناكانی نووسین، گوێگرتن، خوێندنه‌وه و قسه‌كردن.
راپۆرت: توانا ته‌ها و دانه‌ر عه‌بدوڵا
وێنه: رۆژهات مه‌هدی
هه‌واڵی پێوه‌ندیدار:
سەنتەری تاقیكردنه‌وه‌ی ( Pearson)لە زانكۆی سۆران كرایەوە
واژۆكردنی ڕێكه‌وتنامه له‌گه‌ڵ زانكۆی لێسته‌ر