دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك به پێی به‌رنامه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، قوتابییانی ده‌رچووی زانستی بۆیان نه‌بوو داواكاری پێشكه‌ش به هه‌ندێ به‌شی زانستی له زانكۆكان بكه‌ن، له پیشنیازێكی زانستی زانكۆی سۆراندا، توانرا ئه‌و به‌رنامه‌یه بگۆڕدرێت و به‌مه‌ش له‌مه‌ولا قوتابییانی ده‌رچووی زانستی ده‌توانن، داواكاری پێشكه‌ش به‌و به‌شانه بكه‌ن.
د. یادگار ڕه‌سوڵ یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی سۆران بۆ كارووباری قوتابیان رایگه‌یاند كه "له سه‌ر پێشنیازی زانكۆی سۆران، له‌مه‌ودوا قوتابیانی ده‌رچووی زانستی به‌هه‌مان شێوه‌ی ده‌رچووانی وێژه‌یی ده‌توانن فۆڕمی وه‌رگرتن پێشكه‌ش به به‌شی، كوردی، عه‌ره‌بی، كۆمه‌ڵناسی و ده‌رونزانی و جوگرافیا بكه‌ن، كه تا ئێستا لێی بێبه‌شبوون". گووتیشی " ئه‌وه ده‌سكه‌وتێكه كه له‌سه‌ر پێشنیازی زانكۆی سۆران جێبه‌جێكراوه".
د. یادگار ڕه‌سوڵ له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی زانكۆ، ڕایگه‌یاند كه "له تێكڕای زانكۆكانی كوردستان له هه‌ندێك به‌شه‌كان، ته‌نیا قوتابییانی ده‌رچووی ئاماده‌یی به‌شی وێژه‌یی وه‌رده‌گرن. ئێمه وه‌كو زانكۆی سۆران پێشنیازی ئه‌وه‌مان كرد كه هه‌ندێك به‌ش هه‌ن، پێویست ده‌كات، ده‌رچووی ئاماده‌یی زانستی و وێژه‌یی وه‌ربگرێت. بۆنموونه ئێمه له‌زانكۆی سۆران، به‌شی زمانی كوردی به‌شی زمانی عه‌ره‌بی، جوگرافیا، به‌شی ده‌رونزانی، به‌شی كۆمه‌ڵناسیمان هه‌یه، ئه‌وانه ته‌نیا ده‌رچووی وێژه‌یی وه‌رده‌گرن.
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی سۆران بۆ كارووباری قوتابیان، زانیاری زیاتری پێداین و گوتی "دوای ئه‌وه‌ی كه پێشنیازه‌كه‌مان كرد و گفتوگۆی زۆر لێكه‌وته‌وه، له‌كۆتایدا گه‌یشتینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه لیژنه‌یه‌ك دروستبكرێت و چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته بكات، كه چۆن جارێكی دیكه وه‌رگرتنی قوتابیانی ده‌رچووی زانستی و وێژه‌یی، به‌سه‌ر به‌شه‌كانی زانكۆدا دابه‌شده‌كرێت. ئێمه له‌م لیژنه‌یه ئه‌ندام بووین و خۆشبه‌ختانه بڕیارماندا كه ئه‌و به‌شانه‌ی باسمانكردن له‌مه‌ودوا ته‌نیا ده‌رچووی ئاماده‌یی وێژه‌یی وه‌رنه‌گرن، به‌ڵكو ده‌رچووی ئاماده‌یی زانستیش وه‌ربگرن.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا به‌ڕێزیان، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه "بڕوامان وایه هه‌ندێك له‌و به‌شانه پێویست ده‌كات ده‌رچووی زانستیشیان تێدا بێت نه‌ك به‌ته‌نیا وێژه‌یی. له‌هه‌مانكاتدا ده‌رگایه‌كیشه له‌به‌رده‌م ده‌رچووانی ئاماده‌یی، ئه‌گه‌ر تا ئێستا ئاره‌زوویان لێبووبێت و نه‌یانتوانیبێت پێشكه‌شیان بكه‌ن له‌به‌ر ڕێنمایه‌كان، ئه‌وا له داهاتوو ڕێنماییه‌كان كراوه‌ن له به‌رده‌م هه‌ردوو به‌شی زانستی و وێژه‌ییدا، كه ده‌رچوویه‌كی به‌شی زانستی ده‌توانێت پێشكه‌شی جوگرافیا یان عه‌ره‌بی و كوردی و كۆمه‌ڵناسی و ده‌روونزانی بكات.
دكتۆر یادگار گوتیشی "هه‌ر قوتابییه‌كی ده‌رچووی ئه‌مساڵ و ساڵی رابردوو بۆی هه‌یه پێشكه‌شی ئه‌م به‌شانه بكات و ئێمه وه‌كو زانكۆی سۆران ئه‌م چه‌ند به‌شه‌مان هه‌یه، به‌ڵام زانكۆ هه‌یه به‌شی زۆرتری هه‌یه‌و قوتابییان ده‌توانن به ویستی خۆیان فۆڕمی خوێندن پێشكه‌ش به‌و به‌شه بكه‌ن كه ئاره‌زووی خوێندنیان تێدا هه‌یه، چونكه پێداچوونه‌وه‌یه‌كی وردمان به گشت به‌شه‌كان كردووه، كه چۆن قوتابیان وه‌ربگرن.
سه‌باره‌ت به پلانی زانكۆی سۆران بۆ وه‌رگرتنی ڕێژه‌ی قوتابییان له‌م ساڵی خوێندن(2014-2015)، دكتۆر یادگار ڕه‌سوڵ یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی سۆران بۆ كارووباری قوتابییان ڕوونی كرده‌وه، كه "ئێمه پلانی خۆمان هه‌یه، به‌ڵام تا ئێستا جێگر نه‌بووه‌و ئه‌وه‌ش په‌یوه‌سته به هه‌موو قوتابییه‌كانی ئاماده‌یی هه‌رێم و ناوچه دابڕاوه‌كانیش، كه خۆشبه‌ختانه گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان. له‌به‌ر ئه‌وه خه‌ریكی دانانی رێگه چاره‌یه‌كین، كه ئه‌وانیش وه‌ربگرین. بۆیه له‌هه‌موو حاڵه‌تێكدا ئه‌و پلانه‌ی ئێمه وه‌كو زانكۆكانی دیكه هه‌مانه، ڕه‌نگه زیاتر بێت له ده‌رچووانی ئاماده‌یی ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، كه فۆڕمی خوێندن پێشكه‌ش به زانكۆی سۆران بكه‌ن، بۆیه له داهاتویه‌كی كورتدا ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت.
راپۆرت و دیمانه: توانا ته‌ها