دوای ئه‌وه‌ی كه له لایه‌ن گۆڤاری (Royal Society of Chemistry) ره‌زامه‌ندیی بڵاو كردنه‌وه‌ی دوایین توێژینه‌وه‌ی زانستی له بواری كیمیادا بۆ هاته‌وه و له رێكه‌وتی ١/٩/٢٠١٤ بڵاو بووه‌وه، ژماره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی له گۆڤاره به‌ناوبانگه جیهانییه‌كاندا، گه‌یشتنه ٢٦ لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی.
"د. محه‌ممه‌د سه‌جادی" مامۆستا‌و لێكۆڵه‌ری به توانای زانكۆی سۆران له فاكه‌ڵتی زانست و ئه‌ندازیاری، به بڵاو بوونه‌وه‌ی دوایین توێژینه‌وه‌ی له ژێر ناونیشانی:
(Journey on greener pathways: use of Euphorbia condylocarpa M. bieb as reductant and stabilizer for green synthesis of Au/Pd bimetallic nanoparticles as reusable catalysts in the Suzuki and Heck coupling reactions in water)
له گۆڤاری به ناوبانگی جیهانی (Royal Society of Chemistry) ژماره‌ی توێژینه‌وه جیهانییه‌كانی گه‌یانده ٢٦ توێژینه‌وه.
شایانی باسه كه زانكۆی سۆران به هۆی له خۆ گرتنی كۆمه‌ڵێك مامۆستا و لێكۆڵه‌ری به‌توانا، ساڵانه له رووی چالاكی ئه‌كادیمی و به‌رنامه‌ی زانستییه‌وه، له هه‌ڵكشاندایه و وه‌ك زۆرێك له خاوه‌ن رایان باسی لێوه ده‌كه‌ن، ئایینده‌یه‌كی گه‌ش چاوه‌ڕوانییه‌تی.