دوای ئه‌وه‌ی له یه‌كه‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان(٢١-٢٢/٤/٢٠١٤) له زانكۆی سۆران به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك به‌شداری كرد، نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ری دیار"پرۆفیسۆر ده‌یڤید رۆمانۆ"له وت‌و وێژێكی تایبه‌ت له گه‌ل راگه‌یاندنی زانكۆی سۆران، سه‌باره‌ت به نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان دوا.
ناوبراو سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه سیاسه‌تی نه‌وت وگازی هه‌رێمی پێ درووست بوو پێشی وابوو كه حكومه‌تی هه‌رێم پێویسته بتوانێ هه‌م حكومه‌تی ناوه‌ندی و هه‌م حكومه‌تی توركیا رابگرێت. بۆیه له‌مباره‌وه وتی:
"ئامۆژگاری من ئەوەیە کە کوردەکان هەموو هەوڵێک بدەن بۆ ئەوەی لەگەڵ بەغدا بگەنە ڕێککەوتنێک، کە ئۆتۆنۆمی کوردستان بپارێزێت و دەبێت پەیوەندییە باشەکانیشی لەگەڵ تورکیا بپارێزێت. باشترین ڕێگا بۆ کوردستان ئەوەیە کە لەگەڵ بەغدا و تورکیا کار بکات، نەک تەنیا یەکێکیان. دەبێت کوردستان بەغدا تێبگەیینێت، کە ئەوان دەیانەوێت وەک بەشێکی کارای عێراق بمێننەوە ئەگەر بەغدا پشتگیری دارایی کوردستان بکات و کوردستانیش بتوانێت سەرچاوەکانی خۆی بۆ خۆی بفرۆشێت."