دوای ئه‌وه‌ی سێ پسپۆڕی زانكۆی سۆران(د. هاوڕێ مه‌نسوور به‌گ، د. نه‌هرۆ زاگرۆس و د. تایله‌ر فیشه‌ر) له گۆڤاری جیهانی (the conversation)دا وتارێكیان سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان و ئاسایش وزه‌ی جیهانی نووسی و له یه‌كه‌مین كاردانه‌وه‌دا سه‌رنووسه‌ری گۆڤاره‌كه پشتگیری تێزی ناوبراوانی كرد، ئێستاش له تازه‌ترین كاردانه‌وه‌دا، ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی به‌ریتانیا سه‌رسامی خۆی به وتاره‌كه ده‌رده‌بڕێت و به وتارێكی به پێز و كاریگه‌ری داده‌نێ.
له‌و كاردانه‌وه‌یه‌دا "ده‌یڤد ده‌یڤس" ئه‌ندام په‌رله‌مانی به‌ریتانیا وێڕای سپاس له نووسه‌رانی وتاره‌كه له نامه‌یه‌كی تایبه‌تدا ، ئاماژه به سه‌رنجڕاكێشی بابه‌ته‌كه ده‌كات، كه سه‌باره‌ت به پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداو رۆڵی نه‌وت نووسراوه.