ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر مامۆستای به‌توانای زانكۆی سۆران "م. عه‌بدوڕه‌حمان ئه‌حمه‌د وه‌هاب" كه ئێستا قوتابی دكتۆرایه له وڵاتی كه‌نه‌دا، كتێبێكی ره‌خنه‌یی له ژێر ناونیشانی(مه‌له‌ی دژه ره‌وه‌ت)كه تایبه‌ته به لێكۆڵینه‌وه له سیسته‌می په‌روه‌رده، خسته به‌رچاوی خوێنه‌ران.
له‌و كتێبه‌دا كه به تێڕوانینێكی ئه‌كادیمی و به چاوێكی ره‌خنه‌گرانه‌وه نووسراوه، ناوبراو پێی وایه كه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌م كتێبه پێشكه‌شكردنی تێزێكه بۆ تێگه‌یشتن و لێكۆڵینه‌وه و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده و خوێندندا كه تاكلایه‌نه نه‌ڕوانێته بابه‌ته‌كان. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه هه‌موو بۆچوونه‌كان وه‌ك یه‌كن و هه‌ركه‌س به ئاره‌زووی خۆی سنووره‌كانی مه‌عریفه و بنه‌ماكانی په‌روه‌رده و فێركردن دیاری ده‌كات. ئه‌گه‌ر ئه‌م گومانه‌ش لای خوێنه‌ر له‌مه‌ڕ تێزی سه‌ره‌كیی ئه‌م كتێبه‌وه هه‌یه، ئه‌وا به خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كه ئه‌م گومانه به دڵنیایییه‌وه ده‌ڕه‌وێته‌وه.
میتۆدۆلۆژی ئه‌م كتێبه وه‌ك به‌ڕێزیان باسی لێوه ده‌كات بریتییه له پێداگۆجیی ڕه‌خنه‌گرانه. پێداگۆجی به واتای فه‌لسه‌فه و زانست و هونه‌ر و میتۆد و تیۆر و كرداری په‌روه‌رده و فێركردن. واته ئه‌و پڕۆسه په‌روه‌رده‌ییانه‌ی كه له‌م كتێبه‌دا باسیان له‌باره‌وه ده‌كرێت، له‌سه‌ر بنه‌ماكانی پێداگۆجیی ڕه‌خنه‌گرانه، شیكار و تاوتووێ ده‌كرێن. پێداگۆجیی ڕه‌خنه‌گرانه‌ش سوود له بنه‌ماكانی تیۆریی ڕه‌خنه‌گرانه وه‌رده‌گرێت و به كایه په‌روه‌رده‌یییه‌كانه‌وه گرێیان ده‌دات.
"م. عه‌بدولڕه‌حمان" سه‌باره‌ت به سیسته‌می په‌روه‌رده و گۆڕێنی پێی وایه:
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین گۆڕانكاری له‌و پارادایمه‌دا بكه‌ین، كه له ڕێیه‌وه پرۆسه‌ی په‌روه‌رده ده‌بینین و ده‌ناسین، پێویسته په‌روه‌رده‌كار و مامۆستایان و سیاسه‌توان و كه‌سانی پسپۆڕ و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه پێداچوونه‌وه‌ی سه‌ره‌كی و بناغه‌یی به تێڕوانین و بڕوا و تێگه‌یشتنیاندا بكه‌ن له‌باره‌ی سروشت و مه‌به‌ست و ئامانجه‌كانی پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆچوون و فه‌لسه‌فه و كرداره په‌روه‌رده‌یییه‌كان پێكهاته‌ی تێكه‌ڵ و تێكئاڵاو و فره‌جه‌مسه‌رن، ئه‌وا گۆڕانكاری له پارادایمی په‌روه‌رده‌یی به هیچ جۆرێك ناكرێت به شێوه‌یه‌كی ساكار و میكانیكی له ماوه‌یه‌كی كورتدا ڕوو بدات. بۆیه گۆڕانكاری و چاكسازی له پڕۆسه‌یه‌كی فره‌جه‌مسه‌ر و تێكئاڵاوی وه‌ك په‌روه‌رده‌دا پێویستی به قسه‌وباس و ئاڵوگۆڕی بیروبۆچوون و كار و بیركردنه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگ و ڕه‌خنه‌گرانه‌ی جیددی هه‌یه له‌باره‌ی مانا و مه‌به‌ست و پێكهاته و ڕێكار و كولتوور و سیاسه‌تی په‌روه‌رده‌یییه‌وه.
پڕۆفایل:
"عه‌بدوڕه‌حمان ئه‌حمه‌د وه‌هاب" فێرخوازی دكتۆرایه له كۆمه‌ڵناسی و سیاسه‌تی په‌روه‌رده‌یی له زانكۆی تۆرۆنتۆ له كه‌نه‌دا. بڕوانامه‌ی ماسته‌ری هه‌یه له ئه‌ده‌بییاتی ئینگلیزی له زانكۆی ماساچوسێتس له ئه‌مریكا و بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس له ئینگلیزی له زانكۆی سه‌لاحه‌ددین له هه‌ولێر. مامۆستای زانكۆی سۆرانه و له زانكۆی سه‌لاحه‌ددین و زانكۆی جیهان و زانكۆی ئیشق له هه‌ولێر وانه‌ی وتووه‌ته‌وه. نووسین و بابه‌تی ڕه‌خنه‌یی و توێژینه‌وه‌ی له هه‌ردوو بواری ئه‌ده‌ب و په‌روه‌رده‌دا به كوردی و به ئینگلیزی له كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بڵاو كردۆته‌وه.