وەرگرتنی قوتابییان
سیاسەتی وەرگرتنی قوتابیان لە زانکۆی سۆران هەمان ئەو سیاسەتەیە، کە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینهوهی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیڕەوی دەکات. له كۆتایی ههموو ساڵێكدا فاكهڵتییهكانی سەر بە زانکۆ توانای وەرگرتنی قوتابییان بۆ ساڵی داهاتوو پێشکەش به وهزارهت دەکەن. لەبەرئەوەی لە ڕووی مەنهەج و لە ڕووی زیادکردنی پرۆگرامەکانی خوێندنهوه، زانکۆی سۆران لە فراوانبووندایە ، بۆیه ساڵانە ژمارهی وەرگرتنی قوتابییان لە زیادبووندایە.
قوتابیان دەبێت دوای دهرچوونیان لە پۆلی دوازدەهەمی ئامادەیی فۆڕمێک پڕ بکەنەوە، کە ههموو ئەو بوارانە لەخۆ بگرێت، کە ئەوان دەیانەوێت تێیدا بخوێنن. ئەم فۆڕمانە لە ڕێگەی وێبسایتی "زانکۆلاین"ەوە پێشکەشی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەکرێن. دواتر لەلایەن ناوەندی وەرگرتنی قوتابییانەوە فۆڕمەکان لەگەڵ نمرەکانی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ بەراورد دەکرێن و بڕیار لەسەر ئەوە دەدرێت کە ئایا قوتابییەکە لە چ شوێنێک یان زانکۆیەک وهربگیرێت.
قوتابی دەتوانێت سکاڵا تۆمار بکات، ئەگەر شوێنەکەی بەدڵ نەبوو. بەڵام ئەمە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێت. گونجاوی ئەو شوێنەی کە قوتابییەکەی لێ وەرگیراوە یەکێکە لە خاڵه له پێشهكان.
هەروەها قوتابی دەتوانێت خوێندنی خۆی لە زانکۆی سۆرانە بگوازێتەوە بۆ زانکۆیەکی تر و بە پێچەوانەشەوە، بەڵام ئەمەش دەگەڕێتەوە سەر باروودۆخی قوتابییەکە و رێنماییهكانی وهزارهتی خوێندنی باڵا.