خوێندنی ماسته‌رو دکتۆرا
هه‌رچه‌نده زانکۆی سۆران زانکۆیه‌کی نوێیه، به‌ڵام سه‌ربه‌رزه به‌و ده‌سکه‌وتانای که تا ئێستا به ده‌ستیهیناون. یه‌کێک له‌م ده‌سکه‌وتانه‌ش بریتیه له کردنه‌وه‌ی خوێندنی ماسته‌رو دکتۆرا، که تا دێت فراوانتر ده‌بێت.
هه‌ر فاکه‌ڵتیه‌ک پرۆگرامی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه بۆ خوێندنی ماسته‌رو دکتۆرا .هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ زیادبونی رێژه‌ی به ده‌ست هێنانی دکتۆرا له لایه‌ن ستافی زانکۆی سۆرانه‌وه، پرۆگرامه‌کان فروانتر ده‌کرین. بۆ زانیاری تێر‌و ته‌سه‌ل سه‌باره‌ت به کۆرسه‌کانی ماسته‌رو دکتۆرا له زانکۆکه‌ماندا، تکایه کلیک له‌سه‌ر لینکی به‌شی په‌یوه‌ندیدار بکه له‌سه‌ر وێبسایته‌که‌مان.
به خۆشییه‌وه بۆ ساڵی 2020-2021 له زۆربه‌ی به‌شه‌كانی زانكۆی سۆراندا، كورسی خوێندنی باڵای ماسته‌ر و دكتۆرا هه‌بوو، كه له پڕۆسه‌یه‌كی زانستی شه‌فافدا كۆتایی پێهات و، تێكڕا نزیكه‌ی له سه‌دا حه‌فتا و پێنجی كورسییه‌كانی ماسته‌ر و له سه‌دا نه‌وه‌د و پێنجی كورسییه‌كانی دكتۆرا، له لایه‌ن پێشبڕكێكارانی پڕۆسه‌كه‌وه، به‌ده‌ستهێنران.
بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌م لینكه بكه‌ن:
https://www.soran.edu.iq/ku/academic-news/3027-soran-university-master-phd-higher-education.html
به گوێره‌ی پلانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، وا بڕیاره كه مانگی 6ی 2020 خولێكی دیكه‌ی خوێندنی باڵا رابگه‌یه‌ندرێ، كه ئه‌وكات ورده‌كارییه‌كان و پلانی زانكۆ راده‌گه‌یه‌نین.