وه‌ك نه‌ریتێكی باو، دوای ده‌رچوون، قوتابییان كه‌مترین پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ زانكۆ ده‌مایه‌وه. به‌ڵام له ئێستادا زانكۆی سۆران له هه‌وڵی داڕشتنی به‌رنامه‌یه‌كی چڕ و پڕدایه، تا دوای ده‌رچوونیش بتوانێ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌رچوواندا درێژه پێ‌بدا و وه‌ك به‌شێك له زانكۆ، ئاگاداری كار و چالاكی و پیشه‌كانیان بێت. ئه‌مه هه‌م ده‌توانێ كاریگه‌ری زانكۆ له مه‌ودایه‌كی فراوانتردا نیشان بدات و له لایه‌كی تریشه‌وه به سه‌رنجدان له ئه‌زموونی ده‌رچووان له لایه‌كه‌وه و پسپۆڕییه‌كانی زانكۆ له لایه‌كی تره‌وه، ده‌توانرێ بوارێكی دیكه‌ی گه‌شه‌پێدانی زانستی و مرۆیی، بهێنرێته كایه‌وه. پێویسته بگوترێ، كه ده‌رچووانی زانكۆی سۆران له ئاستێكی به‌رفراواندا به نیشاندانی لێهاتوویی خۆیان توانیویانه چ له كه‌رتی تایبه‌ت و چ له كه‌رتی حكومیدا، كاری شیاو به‌ده‌ستبێنن و ببنه فاكته‌رێكی گرنگی گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووری و رۆشنبیری. بۆیه بۆ زانكۆ گرنگه له نزیكه‌وه ئاگاداری به‌ره‌وپێشچوونی ره‌وتی كار و ژیانی ئاسایی و زانسته‌كه‌یان بێت. ئه‌وه‌ش مایه‌ی خۆشحاڵییه كه ده‌رچووانی زانكۆ خه‌ریكه دێنه ناو ئه‌م پڕۆسه‌یه‌وه.
پێویسته بگوترێ كه تا ئێستا له ماوه‌ی 10 خولی ده‌رچووندا، 5879 قوتابی له زانكۆی سۆران ده‌رچوون.
هەواڵ