ئاگادارییەک لە سەنتەری پێرسنی زانکۆی سۆرانەوە بۆ پزیشکان لە ھەرێمی کوردستان و عێراق، سەبارەت بە پڕۆسەی هاوتاکردنی بڕوانامەکانیان بە بڕوانامەی شاهانای وڵاتی بەریتانیا. بۆ جاری دووەم، سەنتەری پێرسنی زانکۆیی سۆران، بۆنەیەکی گرنگ ڕادەگەینێت، کە تایبەتە بە تاقیکردنەوەیەکی بواری پزیشکی لە زانکۆی سۆران لە ڕێکەوتی (١٦/٥/٢٠٢٣)، تاقیکردنەوەکە بریتیە لە: ( ICBSE (Intercollegiate Committee for Basic Surgical Exams)، تاقیکردنەوەکە لە کاژمێر ٨:٣٠ بەیانی دەستپێدەکات، ماوەکەی ٦ کاتژمێر و ١٥ خولەک دەبێت.