لە لیستەکانی هاوپێچدا و دوای پەسەندی وەزارەتی خوێندنی باڵا، زانکۆی سۆران ئەنجامی بەرایی وەرگیراوانی ماستەرو دکتۆرا ڕادەگەیەنێت.
بۆ ئاگاداری، ماوەی یەک هەفتە دەستنیشانکراوە بۆ تانە گرتن و سکاڵا تۆمارکردن لە ڕێکەوتی ٢٠١٦/١٢/٧ تاوەکو ٢٠١٦/١٢/١٣.
لە لیستەکانی هاوپێچدا و دوای پەسەندی وەزارەتی خوێندنی باڵا، زانکۆی سۆران ئەنجامی بەرایی وەرگیراوانی ماستەرو دکتۆرا ڕادەگەیەنێت.
بۆ ئاگاداری، ماوەی یەک هەفتە دەستنیشانکراوە بۆ تانە گرتن و سکاڵا تۆمارکردن لە ڕێکەوتی ٢٠١٦/١٢/٧ تاوەکو ٢٠١٦/١٢/١٣.
به‌مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له به‌های چالاكی زانستییانه‌ی قوتابیان، له ژێر دروشمی (ماندوبوونتان جیاوازیتانه)، سه‌نته‌ری هه‌ندرێن بۆ زمان و توێژینه‌وه‌ی كه‌لتووری/ زانكۆی سۆران، له ڕێڕه‌سمێكی شایسته‌دا بۆ گشت به‌ش و فاكه‌ڵتییه‌كان، خه‌ڵاتی ڕێزلێنان ده‌به‌خشێته قوتابییانی به‌هره‌مه‌ندی زانكۆی سۆران، بۆ ئه‌وانه‌ی له بواره‌كانی دانانی كتێب و وه‌رگێڕانی كتێب و توێژینه‌وه‌دا به‌رهه‌میان هه‌یه.
له لیستى هاوپێچدا لیستى ناوى ئه‌و قوتابییانه بڵاوده‌كه‌ینه‌وه، كه به مه‌به‌ستى وه‌رگرتن له به‌شه‌كانی ده‌رونزانی، كۆمه‌ڵناسی و عه‌ره‌بی فاكه‌ڵتی ئاداب(خوێندنى ئێوران)، داوایان پێشكه‌ش به فاكه‌ڵتى ئادابی زانكۆى سۆران كردبوو و ئێستا پاڵێوراون بۆ ئه‌وه‌ى له‌و به‌شانه وه‌ربگیرێن.
به ئامانجی پیشه‌گه‌ریی زیاتری كاری فۆتۆگرافی و ڕێزگرتن له به‌های جوانی كاری فۆتۆگرافه‌ران، له ژێر دروشمی (نسێی په‌ڵه هه‌وره‌كانی نیشتمان)، سه‌نته‌ری هه‌ندرێن بۆ زمان و توێژینه‌وه‌ی كه‌لتووری/ زانكۆی سۆران، پێشبڕكێیه‌كی فۆتۆگرافی تایبه‌ت به وێنه‌ی سروشتی كوردستان و كه‌لتووری كوردی بۆ فۆتۆگرافه‌رانی هه‌ر چوار قه‌زای سۆران و ڕواندز و مێرگه‌سوور و چۆمان ڕێكده‌خات. دوای بڕیاری لێژنه و هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رهه‌مه‌كان، چه‌ند وێنه‌یه‌ك وه‌ك ده‌سته‌بژێر بۆ كردنه‌وه‌ی پیشه‌نگایه‌ك ئاماده ده‌كرێن و له ڕێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا، هاوكاتی كردنه‌وه‌ی پیشه‌نگاكه، خه‌ڵاتی ڕێزلێنان به به‌شداربووان ده‌به‌خشرێت.
له لیستى هاوپێچدا لیستى ناوى ئه‌و قوتابییانه بڵاوده‌كه‌ینه‌وه، كه به مه‌به‌ستى وه‌رگرتن له به‌شه‌كانى فاكه‌ڵتى زانست(پاڕالێل)، داوایان پێشكه‌ش به فاكه‌ڵتى زانستى زانكۆى سۆران كردبوو و ئێستا پاڵێوراون بۆ ئه‌وه‌ى له به‌شه‌كانى ئه‌و فاكه‌ڵتییه وه‌ربگیرێن.