پێشکەشکردن بۆ بەرنامەی ئاڵوگۆڕی قوتابی؛ خوێندنی سمستەرێک لە زانکۆی ساپیێنزای ڕۆما، ئیتالیا

لە چوارچێوەی پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی قوتابی لە نێوان زانکۆی سۆران و زانکۆی ساپیێنزا لە ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا، دەرگای پێشکەشکردن دەکرێتەوە. قوتابیانی بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆی سۆران دەتوانن لە پڕۆگرامەکەدا بەشدار بن و لە ڕێگەی پڕکردنەوەی ئەم فۆڕمە هاوپێچەوە ناوی خۆیان تۆمار بکەن. ١٠ قوتابی هەڵدەبژێردرێن و ئەوانەی براوە دەبن کۆرسێکی خوێندنەکەیان لە زانکۆی ناوبراو درێژە پێ دەدەن.