سەنتەری توێژینەوەی زانستی وۆركشۆپێكی سێ ڕۆژه ساز ده‌كات

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، ٥ـی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢، بەشی (GIS & Remote Sensing)ـی سەنتەری توێژینەوەی زانستیی زانكۆی سۆران، له به‌رده‌وامی كار و چاڵاکییەکانی خۆیدا، وۆرکشۆپێكی سێ ڕۆژه‌ی تایبه‌ت به (GIS) ساز ده‌كات. وۆركشۆپه‌كه بۆ ئاستی یه‌ك ده‌بێت، تایبه‌ت ده‌بێت به مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی سۆران. بۆ بەشداربوون، له ڕێگه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م فۆرمەوه خۆت تۆمار بكه: