بانگەواز

سیمپۆزیۆمێک تایبەت بە دادگای فیدراڵی و هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

Announcment Kurdi

 

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٢، سیمپۆزیۆمێک تایبەت بە دادگای فیدراڵی و مافە دەستوورییەکان بەڕێوەدەچێت. سیمپۆزیۆمەکە بە ناونیشانی (ئاراسەتی دادگای باڵای فیدڕاڵی سەبارەت بە پاراستنی مافە دەستورییەکانی ھەرێمی کوردستان) دەبێت. تیایدا باس لە پرسەکانی پەیوەست بە دادگای فیدراڵی لە عێراق و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و چەندین بابەت لە سەر ئەو پرسانە پێشکەش دەکرێن. فاکەڵتیی یاسا، زانستە سیاسییەکان و بەڕێوەبردن سیمپۆزیۆمەکە بەڕێوەدەبات.

درێژەی بابەت: سیمپۆزیۆمێک تایبەت بە دادگای فیدراڵی و هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

سیمپۆزیۆمێک تایبەت بە حوکمڕانی و چاکسازی بەڕێوەدەچێت

Announcment Kurdi

 

ڕۆژی دووشەممە، ١٦ی ئایاری ٢٠٢٢، سیمپۆزیۆمێک تایبەت بە حوکمڕانی و چاکسازی بەڕێوەدەچێت. سیمپۆزیۆمەکە بە ناونیشانی (حکومڕانیی باش: چاکسازی و گەشەسەندنی بەردەوام) دەبێت. تیایدا باس لە پرسەکانی پەیوەست بە چەمکی حوکمڕانی باش و چاکسازی و گەشەسەندن دەکرێت و چەندین بابەت لە سەر ئەو پرسانە پێشکەش دەکرێن.

درێژەی بابەت: سیمپۆزیۆمێک تایبەت بە حوکمڕانی و چاکسازی بەڕێوەدەچێت

له‌ فاكه‌ڵتیی ئه‌ندازیاری وۆركشۆپێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت

Announcment Kurdi

 

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌، ٣/ ٤/ ٢٠٢٢، له‌ فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاریی زانكۆی سۆران، وۆركشۆپێك به‌ ناونیشانی "گۆرینی داتا بۆ سامانی زانیاری"، به‌ڕێوه‌ده‌چێت. وۆركشۆپه‌كه‌ له‌لایه‌ن د. دیلان مه‌جید ڕۆسته‌م، مامۆستا له‌ فاكه‌ڵتیی ئه‌ندازیاری،‌ ئه‌نجام ده‌درێت. لەم وۆرکشۆپەدا ئامادەبووان ئاشنادەکرێن، به‌وه‌ی کە ناسینی داتاكان له‌ قالبی سامانی زانیاری، دەتوانێ لە کۆمەڵگەی ئەکادیمیماندا یارمەتی هەموو کەسێک بدات. به‌ پوختی وۆرکشۆپەکە ئەم تەوەرانە لە خۆدەگرێت: (تێگه‌یشتن لە گرنگی داتا و زانیاری، چۆن بتوانین کۆمەڵگەیەکی زیرەک بنیات بنێین، لە ڕێگەی سەرمایەی زانیاری و چۆن بتوانین کۆمەڵگەکەمان تێکەڵ بە دیدە درێژخایەنەکانمانەوە بکەین).

درێژەی بابەت: له‌ فاكه‌ڵتیی ئه‌ندازیاری وۆركشۆپێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت

یەکەمین دیداری مەولەویناسی بەڕێوەدەچێت

Announcment Kurdi

 

ڕۆژی چوارشەممە، ١١ی ئایاری ٢٠٢٢، یەکەمین دیداری زانکۆی سۆران بۆ مەولەویناسی بەڕێوەدەچێت. لەم دیدارە یەک ڕۆژییەدا، کەسانی مەولەویناس و پسپۆڕ بابەتەکانیان لە دوو پانێڵدا پێشکەش دەکەن. بە گوێرەی بەرنامەی کاری دیدارەکە، خوێندنەوە بۆ بەرهەمەکانی مەولەوی دەکرێت و هەر یەکە لە دیوانە شیعرییەکەی، فەوائیح، عەقیدەی مەرزیە و ئەلفەزیلەی مەولەوی شرۆڤە دەکرێن.

درێژەی بابەت: یەکەمین دیداری مەولەویناسی بەڕێوەدەچێت

بانگهێشتی کراوە زانکۆی سۆران

Announcment Kurdi

 

کۆدی پڕۆژە (Soran uni. 2022/1) ساڵی ٢٠٢٢

کەمکردنەوەی نهێنی / بانگهێشتی کراوە

پڕۆژەی (کڕینی کەل و پەل و پێداویستی بۆ بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی سۆران) بۆ جاری دووەم، کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتییەکان جێبەجێ دەکرێت. زانکۆی سۆران بانگهێشتی سەرجەم کۆمپانیاکان دەکات کە ئارەزووی بەشداریکردنیان هەیە لەم کەمکردنەوە نهێنییە، سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی سۆران / بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری یاسایی بکات لە نهۆمی سێیەم، بە مەبەستی وەرگرتنی تەندەر بەرامبەر (٢٠٠،٠٠٠) دوو سەد هەزار دیناری عێراقی کە ناگەڕێندرێتەوە بۆ کۆمپانیا، و کرێی بڵاوکردنەوەی ئەم بانگەوازە دەکەوێتە ئەستۆی ئەو بەڵێندەرەی کە تەندەرەکەی پێ ئەسپاردە دەکرێت.

درێژەی بابەت: بانگهێشتی کراوە زانکۆی سۆران

پەڕەى 8 لەکۆى 44 پەڕەدا