دیدارێکی نێودەوڵەتیی سەبارەت بە د. کەمال مەزهەر بەڕێوەدەچێت

ڕۆژی دووشەممە، ٢٨ی ئاداری ٢٠٢٢، دیدارێکی نێودەوڵەتیی سەبارەت بە ژیان، بەرهەم و میتۆدەکانی نووسینەوەی مێژوو لای پ. د. کەمال مەزهەر بەڕێوەدەچێت. دیدارەکە بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی ئادابی زانکۆی سۆران بەڕێوەی دەبات و ناونیشانکراوە بە: (پ. د. کەمال مەزهەر؛ مێژوونووسێک لە یاقووت - ژیان و ڕێبازی لە نووسینەوەی مێژووی کورد).